قه‌ده‌خەی خۆپیشاندان و چالاکی له‌ شرنەخ بۆ پێنج رۆژ راگەیێندرا

27-07-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای شرنەخ قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەکو خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونه‌وه‌ و خێوه‌ت هه‌ڵدان لە پارێزگاکە بۆ 5 رۆژ راگەیاند.
 
پارێزگای شرنەخ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەپێناو یەکڕیزیی گەل، یەکپارچەیی وڵات، پاراستنی ئاسایشی نیشتمان، رێگریکردن لە تاوان، پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگریکردن لە تووندوتیژی، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ‌ئەلیف و جیم لە 11یەمین مادەی یاسای ژمارە 5442ی بەڕێوەبردنی شارەکان و 17یەمین مادەی یاسای ژمارە 2911ی چالاکییەکان، کۆمەڵێک رێوشوێن گیراونەتەبەر."
 
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، لە کاژێر 00:00ی رۆژی 27 تاوەکو کاژێر 23:59ی رۆژی 31ی تەممووزی 2024 بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، قەدەخەی هەموو جۆرە گردبوونەوە و چالاکییەک قەدەخەیە.
 
پار 11 جار بڕیاری قەدەخەی ناوچەی ئەمنی تایبەت و 14 جار قه‌ده‌خەی خۆپیشاندان و چالاکی له‌ شرنەخی باکووری کوردستان راگەیێندرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر.

قایمقامی پشدەر: هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر هێڵی ترانزێتی مادەی هۆشبەر

قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێت، بەهۆی بۆشایی خاڵە سنوورییەکان، بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ گوتیشی، ''پێچەوانەی بۆچوونی باو، ناوەندی شارە گەورەکان شوێنی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرە و ئالوودەبووانە، نەک ناوچە سنوورییەکان.''