رێپێوانی دەم پارتی دژی دانانی قەییوم لە جۆلەمێرگ کۆتایی دێت

08-07-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێپێوانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئەمڕۆ لە جۆلەمێرگ کۆتایی دێت.
 
دەم پارتی وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر دانانی قەییوم بۆ شارەوانیی جۆلەمێرگ، رۆژی 3ـی ئەم مانگە دەستی بە رێپێوان کرد و ئەمڕۆ (دووشەممە 8-7-2024) کۆتایی دێت.
 
رێپێوانەکە بە بەشداریی تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی ئەو پارتە بەڕێوەدەچێت. 
 
بەگوێرەی پلانەکە، بەشداربووانی رێپێوانەکە کاژێر 13:00 لە ناوچەی دەپین لە پارێزگای جۆلەمێرگ کۆدەبنەوە.   
 
رۆژی 3-6-2024 حکومەتی تورکیا سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگی لەکارلادا و قەییومی لە شوێنەکەی دانا. 
 
دەم پارتی لەو رۆژەوە بەردەوامە لە رێپێوان و چالاکیی جۆراوجۆر. چالاکیەکان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچوون.
 
رۆژی 31-3-2024 هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەچوو. محەممەد سدیق ئاکش، بەربژێری دەم پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگ رێژەی 48.91٪، عیسمەت ئۆلمەزی بەربژێری ئاکپارتی 46.57٪ و جونەیت ئۆزبەکی بەربژێری جەهەپە 1.42٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر.

قایمقامی پشدەر: هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر هێڵی ترانزێتی مادەی هۆشبەر

قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێت، بەهۆی بۆشایی خاڵە سنوورییەکان، بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ گوتیشی، ''پێچەوانەی بۆچوونی باو، ناوەندی شارە گەورەکان شوێنی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرە و ئالوودەبووانە، نەک ناوچە سنوورییەکان.''