رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای مەرسینی تورکیا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 35 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیرانی 2024، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و پاسێکی گەشتیاری لەسەر رێگەی سەرەکیی قەزای سیلیفکە لەنێوان هەردوو پارێزگای مەرسین و ئەنتالیا روویدا. لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 35 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی مەرسین، هۆکاری رووداوەکەی بۆ تیژڕۆیی پاسە گەشتیارییەکە و لە کۆنترۆڵ دەرچوونی گەڕاندەوە کە بووە هۆی ئەوەی بچێتە رێڕەوی بەرامبەری و رووبەڕوو خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەی دیکەدا بکێشێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دۆخی تەندروستیی 9 برینداری رووداوەکە سەختە.
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، ساڵی 2023 لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستاندا 555 هەزار و 668 رووداوی هاتووچۆ روویاندا؛ لە ئەنجامدا دوو هەزار و 984 کەس گیانیان لەدەستدا و 354 هەزار و 323 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ