رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە بڕیاری قەدەخەی ناوچەی ئەمنی تایبەتی لە نۆ ناوچەی سەر بە پارێزگای ئێلەهـ لە باکووری کوردستان بۆ 15 رۆژ راگەیاند.
پارێزگای ئێلەهـ رایگەیاند، "لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەپشتبەستن بە یاسای تایبەت بە قەدەخەی سەربازی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی، بڕیاردرا بە راگەیاندنی 15 رۆژ قەدەخەی ئەمنی تایبەت لە نۆ ناوچەی سەر بە شارۆچکەکانی جزیرێ، سلۆپی، قیلابان و ئەلکێ".
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگای ئێلەهـ هاتووە، قەدەخەی ناوچەی ئەمنیی تایبەت لە رۆژانی 19ـی حوزەیران تاوەکو 3ـی تەممووزی 2024 بۆ ماوەی 15 رۆژ بەردەوام دەبێت.
له راگهیێندراوهكهدا، پارێزگای ئێلەهـ داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لەو ناوچانەی کە قەدەخەی ئەمنی تایبەت دەیانگرێتەوە و تەنیا لە کاتی پێویستدا دوای وەرگرتنی مۆڵەت بۆیان هەیە بەشێوەیەکی کاتیی کارەکانیان بکەن. هەروەها داوای هاوکاریشیان لێدەکات بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی هەر جموجۆڵێکی گوماناوی لە ناوچەکەدا.
ئەم بڕیارە بەپێی یاسا لە چوارچێوەی دەسەڵاتی پارێزگار و بەهاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە، لە دژی جموجۆڵی گەریلاکانی پارتی کوردستان (پەکەکە) دەدرێت. هەروەها ئەم بڕیارانە رێگەخۆشکەر دەبن بۆ ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکانی نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاونیشتمانییان.
پار، 18 جار بڕیاری قەدەخەی ناوچەی ئەمنی تایبەت لە ئێلەهی باکووری کوردستان راگەیێندرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ