دەوڵەت باخچەلی بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە کرا

05-02-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی میللی (مەهەپە) بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە، رەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت کرا. کەسە نزیکەکانی رەتیدەکەنەوە تەندروستیی ناجێگیر بێت. 
 
ئەمشەو 5ـی شوباتی 2025، میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، لە کاتی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتەکەی، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە تەندروستیی تێکچووە و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت کراوە لە ئەنقەرە. 
 
ئیسماعیل ئۆزدەمیر، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە، هەواڵی رەوانەکردنی دەوڵەت باخچەلی بۆ نەخۆشخانە پشتڕاستکردەوە، بەڵام رەتیکردەوە تەندروستی تێکچووبێت و رایگەیاند، باخچەلی تووشی پەتای وەرزی بووە و بەهۆی بەردەوام کۆکینی، نەیتوانیوە درێژە بە کۆبوونەوەکە بدات. 
 
دواتر موراد چەلیکئەر، بەرپرسی نووسینگەی تایبەتی دەوڵەت باخچەلی، لە هەژماری فەرمیی مەهەپە لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، پشکنینێکی تاقیگە و نۆڕینی تایبەت بۆ سەرۆکمان دەوڵەت باخچەلی کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکان، دووبارە دەگەڕێتەوە سەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی. 
 
دەوڵەت باخچەلی تەمەن 77 ساڵ لە ساڵی 2023ـدا نەشتەرگەریی دڵی بۆ کرا و ساڵی 2024ـش بەهۆی بەردەوام نەخۆشکەوتنییەوە چەند جارێک لە کۆبوونەوە گرنگەکان ئامادە نەبوو. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرکوژێنەوەیەک لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدات، وێنە: AA

لە بورسە هۆتێلێک گڕدەگرێت

ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.