رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی جەهەپە بە سەرۆکایەتیی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتەکە لە ئیستەنبووڵ کۆدەبێتەوە.
کاژێر 12:00ـی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی جەهەپە بە سەرۆکایەتیی ئۆزگور ئۆزەل لەبارەی دانانی قەییوم بۆ شارەوانیی ئەسەنیورتی ئیستەنبووڵ، شارەوانیی شارۆچکەی پلووری دێرسم و دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانیی بێشیکتاش کۆدەبێتەوە.
سەرۆک و بەرپرسانی جەهەپە دەڵێن، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانیان لە بەرامبەر حکومەت دەکەن.
دوای دەستبەسەرکردن و دوورخستنەوەی رەزا ئاکپۆلات، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی بێشیکتاش لە ئیستەنبووڵ، ئۆزگور ئۆزەل رایگەیاند: "دەسەڵات جەنگی راگەیاندووە و ئێمەش جەنگ رادەگەیێنین. لەمەودوا بەو زمانە دەدوێم کە لێی تێدەگەن".
شەوی رابردوو، عەلی ماهیر باشاریر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە ئیستەنبووڵ کرد و دواتر بۆ میدیاکان دوا.
عەلی ماهیر باشاریر رایگەیاند، دەسەڵات دژایەتیی جەهەپە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ