قه‌ده‌خەی خۆپیشاندان و چالاکی له‌ مێردین راگەیێندرا

15-08-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگای مێردین، قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپێشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونه‌وه‌، خێوه‌ت هه‌ڵدان و سه‌كۆدانان لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند. 
 
هۆکاری قەدەخەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی، بەرگرتن لە هەر جۆرە پیلانێکی تێکدەرانە، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە سەرهەڵدانی توندوتیژی گەڕاندەوە. 
 
پارێزگای مێردین لە راگەیێندراوێکدا، ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە پێناو یەکڕیزیی گەل، یەکپارچەیی وڵات، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، رێگریکردن لە تاوان، پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگریکردن لە توندوتیژیی، بەپشت بەستن بە بڕگەکانی ‌ئەلیف و جیم لە 11مین ماددەی یاسای ژمارە 5442 ی بەڕێوەبردنی شارەکان و 17مین ماددەی یاسای ژمارە 2911ی چالاکییەکان، کۆمەڵێک رێوشوێن گیراونەتەبەر.
 
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، لە کاژێر 00:00ی رۆژی 15 تاوەکو کاژێر 23:59ی رۆژی 18ـی ئابی 2024 بۆ ماوەی سێ رۆژ بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، قەدەخەی هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و چالاکییەک قەدەخەکراوە.
 
پار، چوار جار بڕیاری قەدەخەی ناوچەی ئەمنیی تایبەت و 9 جار قه‌ده‌خەی خۆپیشاندان و چالاکیی له‌ مێردینی باکووری کوردستان راگەیێندراوە.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشێکی باراناوی لە هەولێر. وێنە: رووداو

کەشناسیی عێراق پێشبینی بارانبارین لە رۆژانی جەژندا دەکات

کەشناسیی عێراق پێشبینی بارینی نمەباران لە رۆژانی جەژن دەکات، بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک نمەباران دەبارێت.