لە حەوت رۆژدا 62 کەس لە تورکیا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

22-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە حەوت رۆژی رابردوودا 62 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی نۆ هەزاریش بریندار بوون. 
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ شەممە 22ـی حوزەیران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە. 
 
لە 24 کاژێری رابردوودا لە باکووری کوردستان و تورکیا 597 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ لەو رووداوانەدا 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون. 
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە رۆژانی شەممە، یەکشەممە، دووشەممە، سێشەممە، چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینیدا 62 کەس بە رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و هەشت هەزار و 690 کەسی دیکەش برینداربوون. 
 
لە پشووی جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵدا چوار هەزار و 998 رووداوی هاتوچۆ روویاندابوو و بەو هۆیەوە 66 کەس گیانیان لەدەستدابوو و هەشت هەزار و 352 کەسی دیکە بریندار ببوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا.

ئەردۆغان: خوایە نەمانخەیتە دەستی جەهەپە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی تووندی لە سەرۆکی جەهەپە گرت بەوەی گوایە لای ئەورووپا سکاڵای لە کەناڵ و تۆڕە میدیاییەکانی تورکیا کردووە.