وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: زیاتر لە ملیۆنێک بیانی لە ئیستەنبووڵ دەژین

21-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، یەک ملیۆن و 87 هەزار و 17 بیانی لە ئیستەنبووڵ دەژین؛ ئاماژە بەوەش دەکات، 530 هەزار و 612یان خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریان.
 
ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیرانی 2024 هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی نادروست و هەواڵە چەواشەکارییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، لە ئیستەنبووڵ یەک ملیۆن و 87 هەزار و 17 بیانی نیشتەجێن و 530 هەزار و 612 کەسیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریان.
 
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماژە بەوەش دەکات، 3252 کۆچبەری وڵاتانی دیکە مۆڵەتی کاتیی مانەوەیان پێدراوە و 553 هەزار و 153 کەسی دیکەش مافی نیشتەجێبوونی یاساییان وەرگرتووە و لە ئیستەنبووڵ نیشتەجێن.
 
بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارە لە کاتێکدایە، رۆژی 19ی مانگ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ لە ئەڵمانیا گوتی، "دوو ملیۆن و 500 هەزار کۆچبەر و پەناخواز و پەنابەر لە ئیستەنبووڵ هەن. ژمارەی دانیشتووانی ئیستەنبووڵ 16 ملیۆن کەسە، بەڵام 17%ی دانیشتووانەکەی کۆچبەری نایاسایین. ئەوەش نادادپەروەرییە بەرامبەر خەڵکی ئیستەنبووڵ."
 
رۆژی 14ی حوزەیران عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، چوار ملیۆن و 474 هەزار و 250 کۆچبەر، پەناخواز و پەنابەر لە تورکیا نیشتەجێن کە سێ ملیۆن و 113 هەزار و 478 کەسیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرکوژێنەوەیەک لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدات، وێنە: AA

لە بورسە هۆتێلێک گڕدەگرێت

ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.