تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

21-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
 
ئەمڕۆ هەینی، 21ـی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کوژرانی سەربازێکی بەناوی محەممەد عەلی هۆرۆز لە هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکە لە سنووری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە ناوچەی ئاڤاشین لە پارێزگای دهۆک راگەیاند.
 
بەشێکی زۆری شەڕی ئەم چەند رۆژەی رابردووی نێوان گەریلاکان و سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە ناوچەی ئاڤاشین بووە.
 
رۆژی 17ـی مانگ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی سێ گەریلای پەکەکەی لە رووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان سەربازانی وڵاتەکەی و گەریلاکان لە ناوچەی ئاڤاشین راگەیاند.
 
رۆژی 20ـی مانگیش ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی دوو گەریلای بڵاوکردەوە کە رۆژی 17ـی مانگ لە ئاڤاشین گیانیان لەدەستدابوو.
 
هەپەگە لە هەمان راگەیێندراودا کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی دوو سەربازی دیکەی لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی تورکیا لە هەمان ناوچە بڵاوکردەوە.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە کە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ و لە بەرەبەیانی رۆژی 18ی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرکوژێنەوەیەک لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدات، وێنە: AA

لە بورسە هۆتێلێک گڕدەگرێت

ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.