تورکیا

کارمەندانی بەرگریی شارستانی لەنێو داروپەردوودا بەدوای هاووڵاتییە بێسەروشوێنبووەکاندا دەگەڕێن. وێنە: AP
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە سووریاییەیان دەرهێناوە کە کەوتبوونە ژێر باڵەخانە رووخاوەکەی کۆنیا؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو دوو کەسە هاوژین بوون.
شەوی رابردوو باڵەخانەیەکی کۆنی سێ نهۆمی لە گەڕەکی هاشمەتلی لە شارۆچکەی سەلچوکلی سەر بە پارێزگای کۆنیای تورکیا رووخا. پێنج کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا گیریان خوارد. بەگوتی عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، هەر پێنج هاووڵاتییەکە سووریایی بوون.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2025، عەلی یەرلیکایا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا لە پارێزگای کۆنیا گوتی، 79 کەس لەنێو ئەو باڵەخانەیەدا بوون کە شەوی رابردوو رووخا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتی، هەوڵەکان خرانە گەڕ و سێ کەسیان رزگارکران، بەڵام دوو کەسەکەی دیکە رزگارنەکران و گیانیان لەدەستدا کە هاوژین بوون.
عەلی یەرلیکایا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتی، تیمی لێکۆڵینەوە دوو خاوەن فرۆشگە و دوو لە خاوەنی باڵەخانەکەی بە گومانی دەستکاریکردنی ستوونەکانی باڵەخانەکە دەستگیرکردووە.
باڵەخانەکە لە ساڵی 1992 دروستکراوە و 14 شوقە و حەوت دووکان لەخۆدەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ