گوتەبێژی دەم پارتی: پرسی کورد بە رێوشوێنی ئەمنی چارەسەر نابێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
گوتەبێژی دەم پارتی
گوتەبێژی دەم پارتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان رایدەگەیێنێت، هێرشەکەی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکەن و "عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێت، ئامادەم بۆ چارەسەر."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24.10.2024، ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هێرشەکەی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکەین و "ئەم هێرشە لەم کاتەدا زۆر مانا هەڵدەگرێت و دەبێ زیاتر لە جاران ئاگاداری ئاشتی بن."
 
ئایشەگول گوتی: "ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان لە تورکیا گرژییەکان قووڵتر دەکەنەوە و خەڵکی سڤیل کراونەتە ئامانج، داوا لە هەموو لایەک دەکەین کەڵک لە دیالۆگەکە وەربگرن."
 
گوتەبێژی دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە کە پرسیاری کورد پرسی مرۆڤایەتییە و، "پرسی کورد بە رێوشوێنی ئەمنی چارەسەر نابێت."
 
لەبارەی رۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانیشەوە گوتی: "ملیۆنان کەس ئۆجەلان وەک ئیرادەی خۆیان دەبینن، ئەو رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پرسەکانی تورکیادا، خاوەنی عەقڵی کراوەیە و پڕۆژەی هەیە، قسەکەری چارەسەری دیموکراسییانەی پرسی کورد ئۆجەلانە."
 
بە گوتەی ئایشەگول دۆغان، "ئۆجەلان دەڵێت گۆشەگیری لەسەرم بەردەوامە، بەڵام ئامادەم بۆ چارەسەر."
 
 نوێ دەکرێتەوە....

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئاهەنگی دەرچوون لە زانکۆی کوردستان - هەولێر

389 خوێندکار لە زانکۆی کوردستان- هەولێر دەردەچن

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان بەڕێوەدەچێت. لە ئاهەنگەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادە دەبن. لە ئاهەنگەکەدا 389 خوێندکار بڕوانامەی دەرچوون وەردەگرن.