رووداو دیجیتاڵ
لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا 145 كرێكار لە باکووری کوردستان و تورکیا لهكاتی كاركردندا گیانیان لهدهستداوه.
ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا (İSİG) راپۆرتی مانگی نیسانی ئەم ساڵی لهبارهی دۆخی كرێكاران له توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكردهوه.
بهگوێرهی راپۆرتەكه، 145 كرێكار لهكاتی كاركردندا گیانیان له دهستداوه.
لە راپۆرتی ئەنجوومەنەكهدا هاتووە، 138 کرێکاریان پیاو بوون و 7 کرێکارەکەی دیکە ژن؛ هەروەها 4 کرێکار پەناخواز بوون و 6 کرێکارێکیش تەمەنیان لەنێوان 15-17 ساڵدا بووە.
لەبارەی ئەو پارێزگایانەی زۆرترین کرێکار تێیاندا گیانیان لەدەستداوە؛ 13 کرێکار لە هاتای، 11 کرێکار لە ئیستەنبووڵ، 8 کرێکار لە ساکاریا، 7 کرێکار لە بورسا، 5 کرێکار لە ئەنقەرە و 5 کرێکار لە ئەنتاڵیا بوون.
لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانیان، 20٪ـیان لە رووداوەکانی کەوتنەژێر کەرەستە و داڕمانی باڵەخانە، 19٪ـیان لە رووداوەکانی کەوتنەخوارەوە لەسەر ئەسکەلە و بەرزایی و 25٪ـشیان لە رووداوەکانی هاتووچۆی کاتی چوون و هاتنەوەیان بۆ شوێنی کارکردن بووە.
بە گوێرەی ئاماری ساڵی 2024ـی ئەنجوومەنەکە، لەو ساڵەدا1897 كرێكار لهكاتی كاركردندا گیانیان لهدهستداوه.
پار لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاوکرایەوە، لە کۆی 16 ملیۆن و 413 هەزار و 359 کرێکار، تەنیا دوو ملیۆن و 421 هەزار و 940 کرێکار ئەندامی سەندیکا پیشەگەرییەکانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ