رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، تەرزە و باران لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان ببارێت و دەڵێت، "ئەو کەشە تەواوی رۆژ بەردەوام دەبێت."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە 11 پارێزگا کە ئیستەنبووڵ، کۆجائێلی، بۆڵو، دوزجە، سینۆپ، سامسوون، زۆنگوڵداک و بارتن لەگەڵ پارێزگاکانی دێرسم، ئەرزینگان و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان باران و تەرزە ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان و دێرسم بارانی زۆر و هەندێکجاریش تەرزە ببارێت و لافاو دروست بێت.
کەشناسیی تورکیا باس لەوە دەکات، پلەی گەرما لەو پارێزگایانە نزیکەی 3 بۆ 5 پلە دادەبەزێت و بەو جۆرەش پلەی گەرما لەنێوان 30-32 پلەی سیلیزی دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی تورکیا، ئەمڕۆ کەشەکە لەو پارێزگایانەدا بەو جۆرە دەمێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ