لە دیلۆک کەسێک دوای کوشتنی پێنج کەس خۆیشی دەکوژێت

16-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دیلۆکی باکووری کوردستان، کەسێک بەناوی مستەفا خدر، لە دوو شوێنی جیاوازدا بە دەستڕێژی گوللـە پێنج کەس دەکوژێت، بەر لە دەستگیرکردنی، خۆیشی کوشتووە.

رووداوەکە کاژێر 02:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024 لە گەڕەکی وەتەن سەر بە شارۆچکەی شاهینبەی لە دیلۆکی باکووری کوردستان روویدا.

میدیای تورکیا دەڵێت، مستەفا خدر هاووڵاتییەکی سووریایی نیشتەجێی دیلۆک بووە، کێشەی دەروونیی هەبووە، هێرشی کردووەتە سەر سەرتاشخانەیەک. لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللـە، کەسێکی کوشتووە و دوو کەسی دیکەشی بریندار کردووە؛ دواتریش هەڵاتووە.

مستەفا خدر دوای نیو کاژێرێکی دیکە، لە گەڕەکی ئوچ ئۆکلار هەڵدەکوتێتە سەر ماڵێک و دوای دەستڕێژی گوللـە چوار کەسی دیکەش دەکوژێت.

تیمەکانی پۆلیسی دیلۆک هەوڵی دەستگیرکردنی تەقەکەرەکە دەدەن و لە نزیک ماڵێک لە گەڕەکی باراک چواردەوری دەگرن، بەڵام بەر لە دەستگیرکردنی، خۆی دەکوژێت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی دەزگای ئوموت، ساڵی 2023 لە تورکیادا 3773 شەڕ و پێکدادان روویانداوە. لەو رووداوانەدا 2318 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3820 کەسیش بریندار بوون. 763 لەو رووداوانە لە باکووری کوردستان روویانداوە و 483 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 63 کەسیش بریندار بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشێکی باراناوی لە هەولێر. وێنە: رووداو

کەشناسیی عێراق پێشبینی بارانبارین لە رۆژانی جەژندا دەکات

کەشناسیی عێراق پێشبینی بارینی نمەباران لە رۆژانی جەژن دەکات، بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک نمەباران دەبارێت.