رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە پارێزگای چەولیگ لە باکووری کوردستان روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، کاژێر 18:27 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 26ی تەممووزی 2024، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی کارلیئۆڤا سەر بە پارێزگای چەولیگ روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 11.88 کم تۆمارکراوە.
دەزگای ئافاد دەڵێت، لە دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوباتەوە 61 هەزار و 105 بوومەلەرزە و پاشلەرزە روویانداوە کە 19یان 6 پلە و 97یان 5 پلە بوون.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەسی دیکە برینداربوون.
بوومەلەرزەکە زیانی گەورەی بە بەشێکی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان و ئیدلبی سووریاش گەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ