لە رووها 55 قوتابی ژەهراوی بوون

10-01-2024
هێمن عەساف
قوتابییەکان بە ئەمبیوڵانس گوازرانەوە نەخۆشخانە
قوتابییەکان بە ئەمبیوڵانس گوازرانەوە نەخۆشخانە
نیشانەکردن رووها
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک قوتابی لە قوتابخانەیەکی شارۆچکەی سیڤەرەک لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان بەهۆی خۆراکەوە، ژەهراوی بوون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی کانوونی دووەمی 2024، 55 قوتابیی لە قوتابخانەی بنەڕەتیی کەمال کاراکایالی لە شارۆچکەی سیڤەرەک لە رووها گەیێندرانە نەخۆشخانەی فێرکاریی شارۆچکەکە. پزیشکەکانی نەخۆشخانەکە پشکنینی خێرایان بۆ قوتابییەکان کرد و دەرکەوت بەهۆی خواردنی ژەمی نیوەڕۆی قوتابخانەکە، بە خۆراک ژەهراوی بوون. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، قوتابییەکان دوای نزیکەی سێ کاژێر لە خواردنی ژەمی نیوەڕۆ،  تەندروستییان تێکچوو و جگە لە ژانی گەدە، بەشێکیان رشاونەتەوە، کارگێڕی قوتابخانەکە پەیوەندیی بەلایەنی تەندروستی کرد و بە ئەمبووڵانس، قوتابییەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران و چارەسەریی وەردەگرن. چەند قوتابییەکیش تەندروستییان ناجێگیرە. 
 
دوای رووداوەکە، پۆلیسی شارۆچکەی سیڤەرەک دەستی بەلێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کرد، کە رۆژانە خواردن بۆ ئەم قوتابخانەیە و چەند قوتابخانەیەکی دیکە ئامادە دەکات. 
 
بەڕێوەبەری پەروەردەی شارۆچکەی سیڤەرەک، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە سەردانی قوتابییەکانی کرد، رایگەیاند 39 قوتابی چارەسەریان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە دەرچوون. هەروەها 16 قوتابییەکەی دیکەش رەنگە ئەمشەو لەژێر چاودێری پزیشکەکان بمێننەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.