رووداو دیجیتاڵ
یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکان و بۆرساکانی تورکیا، مانگی رابردوو لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستاندا، 3140 کۆمپانیا داخراون. لە بەرامبەردا 9885 کۆمپانیاش دامەزراون.
رۆژی 18ی نیسانی 2025 یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکان و بۆرساکانی تورکیا، ئاماری تایبەتی دۆخی کۆمپانیاکانی تورکیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەراورد بە مانگی شوبات، کۆمپانیا نوێیەکان بە رێژەی 8.3% کەمیان کردووە. لە ھەمان ماوەدا، رێژەی ئەو کۆمپانیایانەی داخراون، 12.3% زیادیان کردووە.
هەر بەپێی ئامارەکە، لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی پار، رێژەی ئەو کۆمپانیایانەی داخراون 5.6% زیادیکردووە؛ رێژەی ئەو کۆمپانیایانەی تازە دامەزراون بە 4.7% دابەزیوە.
بەپێی ئاماری یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکان و بۆرساکانی تورکیا، پار 115 هەزار و 463 کۆمپانیا دامەزران. لە بەرامبەردا 31 هەزار و 416 کۆمپانیا داخران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ