رووداو دیجیتاڵ
تورکیش ئێیەرلاینز دەڵێت، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە 38 گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ هەڵوەشاندووەتەوە.
رۆژی هەینی 22ی تشرینی دووەمی 2024 یەحیا ئوستون، گوتەبێژی کۆمپانیای تورکیش ئێیەرلاینز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "بەهۆی خراپیی کەشوهەوا، ناچارین بەشێک لە گەشتە ئاسمانییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ هەڵبوەشێنینەوە."
یەحیا ئوستون راشیگەیاند، "بڕیارمان دا رۆژی شەممە 23ـی مانگ، 38 گەشتی ئاسمانی کە 28یان نێودەوڵەتی و 10یان نێوخۆیین لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵەوە هەڵبووەشێنینەوە."
ئەنجوومەنی کارگێڕیی فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەنیش لە ئیستەنبووڵ رایگەیاند، رۆژی 23ـی مانگ کەشوهەوای ئیستەنبووڵ لەبار نییە خێرایی با لە هەندێک کاتدا دەگاتە 120کم لە کاژێرێکدا. ئەوە جگە لە تەمومژ و لێزمەباران و ئەگەری زۆری بەفربارین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ