رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە هاوکات سەرۆکی ئاکپارتییە، سەردانی بارەگای گشتیی جەهەپە دەکات و لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی ئەو پارتە کۆدەبێتەوە.
سەردانەکە کاژێر 16:00ی سبەی سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024 لە ئەنقەرە دەبێت.
رۆژی 6ی حوزەیران، ئۆزگور ئۆزەل رایگەیاند، ئەو بابەتانەی لە سەردانەکەیان بۆ لای رەجەب تەیب ئەردۆغان باسیان کردن، لەم سەردانەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێتەوە.
سەرۆکی جەهەپە باسی لەوەش کرد، لە دیدارە دوو قۆڵییەکەیدا زیادکردنی مووچەی خانەنشینان، بێکاری، هەڵاوسان، هەمواری دەستوور، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و دانانی قەییووم و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەندیدار بە نێوخۆی تورکیا گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەکرێت.
رۆژی 2ی ئایاری 2024 ئۆزگور ئۆزەل سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی کرد. دیدارە دوو قۆڵییەکە لە بارەگای سەرەکیی ئاکپارتی لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو و کاژێر و نیوێکی خایاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ