ئەردۆغان: لە سەردەمی ئاکپارتی دا رێژەی خوێندکارانی کچ لە زانکۆکان لە 13٪ـەوە بۆ 53٪ بەرزبووەتەوە

05-02-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی دەڵێت، کۆنگرەکانی پارتەکەی بۆ پێدانی وزەیە بە گەنجەکان، بەڵام کۆنگرەی ئۆپۆزیسیۆن بووەتە ئامرازی پەڕوباڵکردنی یەکدی. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی، بەشداریی لە حەوتەمین کۆنگرەی ئاسایی لقی رێکخستنەکانی خانمانی ئاکپارتی لە ئەنقەرە کرد و گوتارێکی پێشکێش کرد. 
 
سەرۆکی ئاکپارتی باسی لە رابردووی پارتەکەی کرد سەبارەت بە فەرمانڕەوایی تورکیا و ئاماژەی بە هەوڵەکانیان دا بۆ گرنگیدان بە خانمان. رایگەیاند ''لە کاتێکدا لە ساڵی 2002، رێژەی خوێندکارانی کچ لە زانکۆکاندا تەنیا 13٪ بوو، ئەمڕۆ گەیشتووەتە سەروو 53٪." 
 
ئەردۆغان وەک هەمیشە لە کۆنگرە و چالاکییەکانی ئاکپارتی رەخنەی تووندی لە پارتی رکابەرەکەی، جەهەپە دەگرێت، کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆن و براوەی هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستانە بە جیاوازییەکی زۆری دەنگ و شارەوانییەکان. 
 
ئەردۆغان بەراوردی کۆنگرەکانی ئاکپارتی و جەهەپەی کرد و رایگەیاند، ''بە کۆکردنەوەی ئەزموونی رەنجدەرانی دێرین و وزەی گەنجەکانمان و بەهێزکردنی کادرانمان بە رووخساری نوێ، کۆنگرەمان بەڕێوەدەبەین. لەکاتێکدا ئۆپۆزیسیۆن کۆنگرەکانی وەک ئامرازی تەسفیەکردن و یەکلاییکردنەوەی یەکدی بەکاردەهێنێت.''
 
گوتیشی "(جەهەپە) ئەو پارتەی غازی مستەفا کەمال دایمەزراند، گۆڕی و کردیە بووکەڵە و یاری بەردەستی پێکهاتە چەپە مارژیناڵەکان".
 
سەرۆکی ئاکپارتی باسی لەوە کرد؛ هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی سیاسەتی پەراوێزخستن کە بۆنی ململانێی نەتەوەیی لێدێت، ئەویش لە رێگەی حکومەتە خۆجێیەکانەوە بەدەستی ئۆپۆزسیۆن، "مایەی شەرمەزاری و نیگەرانییە بۆ دیموکراسیی.''
 
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە؛ رێگە نادەن دەست لە شێوازی ژیان و بیروباوەڕ و بەها کلتوورییەکانی گەل وەربدرێت و، رایگەیاند "هەرگیز ناتوانین رێگەبدەین لە رێگەی ئایدیۆلۆجییە خۆپەرستییەکانەوە دەستوەردان لە شێوازی ژیان و بیروباوەڕ و بەها کولتوورییەکانی گەلەکەماندا بکرێت".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرکوژێنەوەیەک لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدات، وێنە: AA

لە بورسە هۆتێلێک گڕدەگرێت

ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.