راپرسییەکی میترۆپۆل: جەهەپە بەرەو دەسەڵات هەنگاو دەنێت

23-05-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمپانیای مێترۆپۆڵ MetroPOLL، بۆ توێژینەوەی سیاسیی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی لەبارەی دۆخی جەماوەریی و دەنگی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دوای ساڵێک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جەهەپە بەرەو دەسەڵات هەنگاو دەنێت.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆزەر سانجار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مێترۆپۆڵ کە بە بەنێوبانگترین کۆمپانیای ئەو وڵاتە لەبارەی راپرسییەکان دادەنرێت، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 17-24ـی نیسانی 2024 بەشێوەیەکی راستەوخۆ راپرسییان لەگەڵ دوو هەزار و 235 کەس لە 28 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان کردووە. 
 
ئۆزەر سانجار، نوسیوویەتی، "پرسیارمان لە خەڵک کردووە، ئەگەر یەکشەممەی داهاتوو هەڵبژاردن بکرێت دەنگ بە کامە لایەنی سیاسیی دەدەیت؟".
 
وەک نەریتێکی باو لە تورکیا، سەرجەم هەڵبژاردنەکان رۆژی یەکشەممە ئەنجام دەدرێن. لەمبارەیەوە کۆمپانیای مێترۆپۆڵ، ئەنجامی راپرسییەکەی بەمشێوەیە بڵاوکردووەتەوە. بەپێی راپرسییەکە؛ جەهەپە بە بەدەستهێنانی 35.9٪ی دەنگەکان، بە جیاوازی 4.8٪ پێش ئاکپارتی کەوتووە و براوەی یەکەم دەبێت و هەنگاو بەرەو دەسەڵات دەنێت. 
 
ئەنجامی راپرسییەکە بەمشێوەیەیە:
جەهەپە 35.9٪
ئاکپارتی 31.1٪
دەم پارتی 8.4٪
مەهەپە 7.9٪
سەرلەنوێ رەفاهـ 6.1٪ 
زافەر 4.2٪
ئیی پارتی 2.9٪ 
ئەوانی دیکە 3.5٪

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرکوژێنەوەیەک لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدات، وێنە: AA

لە بورسە هۆتێلێک گڕدەگرێت

ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.