دەم پارتی لە باکووری کوردستان و تورکیا چالاکی دەکات؛ هانی سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی دەدات

02-02-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دووەمین رۆژی چالاکییەکاندا بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی، رێکخستنەکانی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ و چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان و تورکیا چالاکی رێکدەخەن.
 
بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی دەم پارتی، رێکخستنەکانی ئەو پارتە لە 51 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا لەژێر دروشمی "ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و دیداری ئازادی" چالاکیی جۆراوجۆر رێکدەخەن. 
 
چالاکییەکان لە رۆژی یەکی شوباتی 2025ـەوە دەستیانپێکرد و تاوەکو 10ـی مانگ بەردەوام دەبن. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە دووی مانگ، رێکخستنەکانی دەم پارتی چالاکییەکانیان لە ئیستەنبووڵ، وان، جۆلەمێرگ، ئیدیر، ئێلیهـ، مەرەش، مەڵەتێ، ئایدن و قەیسەری رێکدەخەن. 
 
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە شارۆچکەی ئەسەنیورتی زۆرینە کورد لە ئیستەنبووڵ، گوتارێک پێشکێش دەکات.   
ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی دەم پارتی دوای سەردانی دووەمی شاندی پارتەکە دێت بۆ دوورگەی ئیمراڵی و دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان. 
 
ئامانج لە گردبوونەوە جەماوەری و چالاکییە سیاسییەکان جەختکردنەوەیە لە پێویستیی چارەسەرکردنی پرسی کورد. لە چالاکییەکاندا هەریەک لە تولای هاتیمئۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی و پەرلەمانتارەکانیان بەشدار دەبن. 
 
بەرنامەی رۆژانی داهاتووی چالاکییەکانی دەم پارتی بەم شێوەیە دەبێت: 
 
رۆژی سێـی شوبات: لە سێرت، سەمسوور، بەدلیس، ئەردەخان، چاناکالە، ئیستەنبووڵ، کۆجائێلی، ساکاریا، دوزجە، بۆڵو، دەنیزلی، مەرسین و کۆنیا
 
رۆژی 4ـی شوبات: لە مووش، ئەرزەڕۆم، مێردین، ئەنقەرە، ئەسکیشەهیر، موغڵا، ئەنتاڵیا، ئیسپارتا، بوردور و یالۆڤا
 
رۆژی 5ـی شوبات: لە ئامەد، شرنەخ و ئیستەنبووڵ 
 
رۆژی 6ـی شوبات: لە ئیستەنبووڵ، دێرسم، خارپێت و ئەرزینگان
 
رۆژی 7ـی شوبات: لە پارێزگاکانی سەر کەناری دەریای رەش، رووها و چەولیگ 
 
رۆژی 8ـی شوبات: لە ئادانا 
 
رۆژی 9ـی شوبات: لە مێردین 
 
رۆژی 10ـی شوبات: لە ئیزمیر 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرکوژێنەوەیەک لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدات، وێنە: AA

لە بورسە هۆتێلێک گڕدەگرێت

ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.