کەسێک لە تورکیا بە کورسییەکی پلاستیکی پەلاماری پێشنوێژی مزگەوتێک دەدات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کاتی لێدانی پێشنوێژی مزگەوتێک لەلایەن کەسێکەوە لە تورکیا کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.
 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت، کەسێک لە مزگەوتێکی تورکیا کورسییەکی بچووکی پلاستیکی بەدەستەوەیە، دەچێتە نێو نوێژخوێنان و چەند جارێک لە سەری پێشنوێژی مزگەوتەکە دەدات.
 
هەرچەندە نەزاندراوە کەی و لە کام مزگەوتی تورکیادا ئەو رووداوە روویداوە، تەنانەت تاوەکو ئێستا ناسنامەی کەسەکەش دیار نییە، بەڵام بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، رووداوەکە لە نوێژی بەیانیدا بووە.
 
 
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، ئەو هاووڵاتییە چەند جارێک کورسییە پلاستیکییەکە لە سەری پێشنوێژەکە دەدات، بەڵام پێشنوێژەکە سەرەڕای چەندجارێک پیاکێشانی لە نوێژەکەی بەردەوام دەبێت، بەڵام دواتر پێشنوێژ و نوێژخوێنانیش ناچار دەبن نوێژ ببڕن.
 
دواتر نوێژخوێنەکان بە پانکە و کورسی پلاستیک و دارشەقە لە هاووڵاتییەکە دەدەن، دواتریش دەیگرن و رادەستی پۆلیسی دەکەن.
 
گرتە ڤیدیۆییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. بەشێکی زۆری هاووڵاتیان داوای سزادانی تووندی ئەو کەسە دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە