رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیەکی نوێی تورکیا ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان پێ سپێردرا.
ئەمڕۆ (شەممە، 10ـی ئابی 2024) لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیادا، بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بڕیاری پلەبەرزکردنەوە، گۆڕینی ئەرک، خانەنشینکردن و درێژکردنەوەی ئەرکەکانی فەرماندە سەربازییەکانی سوپای تورکیا بڵاوکرایەوە.
رۆژی 1ـی ئاب، شوورای باڵای سەربازیی تورکیا کۆبوونەوەی ساڵانەی بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد و تێیدا پلەبەرزکردنەوە، دامەزراندن، خانەنشینکردن، درێژکردنەوەی ئەرکەکان و بابەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە بە سوپای تورکیا، تاوتوێ کران.
یەکێک لە بڕیارەکان؛ گۆڕینی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بوو لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان.
لەڤەنت ئەرگون، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی وشکانی بوو، کرایە فەرماندەی هێزەکانی سوپای دوو، کە سنووری چالاکییەکانی ناوچە سنوورییەکانی باکوور، باشوور و رۆژئاوای کوردستانە.
بەمەش روکن لەڤەنت ئەرگون، دەبێتە کەسی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان.
بەگوێرەی ریزبەندیی ماڵپەڕی گلۆبەڵ فایەر پاوەر بۆ ساڵی 2024، سوپای تورکیا هەشتەم بەهێزترین سوپای جیهان و دووەم گەورەترین هێزی ناتۆیە. بودجەی بەرگریی سوپای تورکیا 42.3 ملیار دۆلارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ