تورکیا

ئیستەنبووڵ، ئیزمیر، رووها، دیلۆک، کۆنیا و بورسا لەو پارێزگایانە بوون زۆرترین کرێکار تێیاندا گیانیان لەدەستداوە
رووداو دیجیتاڵ
لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 878 كرێكار لە باکووری کوردستان و تورکیا لهكاتی كاركردندا گیانیان لهدهستداوه.
بهگوێرهی راپۆرتی ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا، 845 کەس لەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە پیاو بوون و 33 کەسەکەی دیکە ژن بوون؛ هەروەها 33 کرێکار لەوانە تەمەنیان 15، 16 و 17 ساڵ بووە.
ئیستەنبووڵ، ئیزمیر، رووها، دیلۆک، کۆنیا و بورسا لەو پارێزگایانە بوون زۆرترین کرێکار تێیاندا گیانیان لەدەستداوە، بە جۆرێک 151 کرێکار لە ئیستەنبووڵ، 50 کرێکار لە ئیزمیر، 32 کرێکار لە رووها، 31 کرێکار لە دیلۆک و هەمان ژمارە لە کۆنیا، 28 کرێکار لە بورسا گیانیان لەدەستداوە.
20٪ی ئەو کرێکارانە لە رووداوەکانی کەوتنەژێر کەرەستە و داڕمانی باڵەخانە و خانوو گیانیان لەدەستداوە؛ 19٪یان لە رووداوەکانی کەوتنەخوارەوە لەسەر ئەسکەلە و بەرزاییەکانەوە و 15٪شیان بەهۆی ژەهراویبوون بە خواردنەوە مردوون.
ئەنجوومەنەکە باس لەوە دەکات، ساڵی رابردوو، 1929 كرێكار لهكاتی كاركردندا لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لهدهستدابوو.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 16 ملیۆن و 413 هەزار و 359 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا هەن کە تەنیا دوو ملیۆن و 421 هەزار و 940 کرێکاریان ئەندامی سەندیکا پیشەگەرەکانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ