قه‌ده‌خەی خۆپیشاندان و چالاکی له‌ رووها راگەیێندرا

12-10-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای رووها قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونه‌وه‌، خێوه‌ت هه‌ڵدان و سه‌كۆدانانی لە پارێزگەکە بۆ 3 رۆژ راگەیاند. 
 
پارێزگا هۆکاری قەدەخەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی نێوخۆیی، رێگەگرتن لە هەر جۆرە "پیلانێکی تێکدەرانە"، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە دروستبوونی تووندوتیژی گەڕاندوەتەوە. 
 
پارێزگا لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە "لە پێناو یەکڕیزیی گەل، یەکپارچەیی وڵات، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، رێگریکردن لە تاوان، پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگریکردن لە تووندوتیژی"، بەپشتبەستن بە بڕگەکانی ‌ئەلیف و جیم لە 11مین مادەی یاسای ژمارە 5442ی بەڕێوەبردنی شارەکان و 17یەمین مادەی یاسای ژمارە 2911ی چالاکییەکان، کۆمەڵێک رێوشوێن گیراونەتەبەر.
 
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، لە کاژێر 00:00ی رۆژی 12 تاوەکو کاژێر 23:59ی رۆژی 14ـی تشرینی یەکەمی 2024 هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و چالاکییەک قەدەخەیە، جگە لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت.
 
پار 4 جار بڕیاری قەدەخەی ناوچەی ئەمنی تایبەت و 9 جار قه‌ده‌خەی خۆپیشاندان و چالاکی له‌ رووهای باکووری کوردستان راگەیێندرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.