ریزبەندیی 20 بەهێزترین سوپای وڵاتان؛ پێنج وڵاتی ئیسلامییان تێدایە

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهێزترین 20 سوپای وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2025 دیاریکران. ئەمریکا و رووسیا وەک هەمیشە لە ریزبەندی یەکەم و دووەم بەهێزترین سوپای جیهانن. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2025، ناوەندی گلۆبال فایەرپاوەر Global Firepowerـی ئەمریکی، لە راپۆرتی 2025دا ریزبەندیی بەهێزترین 20 سوپای جیهانی بڵاوکردەوە. 
 
ناوەندە ئەمریکییەکە ساڵانە ریزبەندی بەهێزترین سوپای وڵاتانی جیهان بڵاودەکاتەوە. بۆ ئەمەش 60 هۆکار لەبەرچاو دەگرێت هەر لە هێزی سەربازییەوە تاوەکو دەگاتە ژمارەی سەرباز، بودجەی بەرگری، هێزی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی، توانای لۆجیستی و تەکنۆلۆژیای سەربازی و چەندین هۆکاری دیکە. 
 
لە نوێترین راپۆرتی ناوەندە ئەمریکییەکە، سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهێزترینی جیهانە و سوپای ئۆکراینا لە ریزبەندی 20مینی جیهاندا شوێنی خۆی گرتووە. تورکیا نۆیەم بەهێزترین سوپای جیهانە، ئیسرائیل لە ریزبەندی 15مین، ئێران لە ریزبەندی 16مین و میسر لە ریزبەندی 19میندایە. 
 
ریزبەندیی بەهێزترین 20 سوپای جیهان لە 2025دا بەمشێوەیە:
 
1- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
2- رووسیا
3- چین
4- هیندستان
5- کۆریای باشوور
6- بەریتانیا
7- فەرەنسا 
8- ژاپۆن
9- تورکیا 
10- ئیتاڵیا 
11- بەڕازیل 
12- پاکستان 
13- ئیندۆنیزیا 
14- ئەڵمانیا 
15- ئیسرائیل 
16- ئێران 
17- ئیسپانیا 
18- ئوسترالیا 
19- میسر
20- ئۆکراینا

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ئاگرە سامناکەکەی لۆس ئەنجلس. وێنە: AFP

16 کەس بەهۆی ئاگرەکەی کالیفۆرنیاوە گیانیان لەدەستداوە؛ 'رەشەبا بەڕێوەیە'

بەرپرسانی ویلایەتی کالیفۆرنیا هۆشداریان دا کە چاوەڕێ دەکرێت ئاگرەکەی دەوروبەری شاری لۆس ئەنجلس لەو ویلایەتەی رۆژئاوای ئەمریکا، بەهۆی خێرایی رەشەباوە فراوانتر بێت. ئاماژە بەوەش دەکەن، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەوە بۆ 16 کەس بەرزبووەتەوە.