تورکیا
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغای تورکیا. وێنە: ANDREW CABALLERO- AFP
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئەنقەرە و سبەی لەگەڵ هاوشانە تورکییەکەی لەبارەی پرسی سووریا کۆدەبێتەوە.
ئەمشەو پێنجشەممە (12-12-2024)، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا. لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا، لەلایەن ئەحمەد جەمیل میرئۆغڵو، بەرێوەبەری پرۆتۆکۆڵی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و میشێل گۆڵدمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و بەرپرسانی دیکەی تورکیا و ئەمریکا پێشوازی لێکرا.
بڕیارە سبەی هەینی، ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆببێتەوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی نێوان بلینکن و فیدان تایبەتە بە دۆخی دوای کەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا. هەروەها دۆخی ئاگربەستی غەززە و پرۆسەی سیاسی لە فەلەستین باس دەکرێن.
ئەنتۆنی بلینکن، پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، سەردانی ئوردنی کرد و لەگەڵ هاوشانە ئوردنییەکەی و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆبووەوە.
بڕیارە دوای ئەنقەرە، بلینکن گەشتێک بۆ چەند وڵاتێکی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ