لە 7 پارێزگای باکووری کوردستان بەفر دەبارێت

19-10-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2024 لە حەوت پارێزگای باکووری کوردستان بەفر دەبارێت، پلەی گەرماش زیاتر دادەبەزێت.
 
لە راگەیێندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ لە حەوت پارێزگای باکووری کوردستاندا بەفر دەبارێت؛ لە 22 پارێزگای تورکیاش لێزمەباران، تەرزە و لافاو دەبێت.
 
ئەو پارێزگایانەی باکووری کوردستان کە پێشبینی دەکرێت بەفریان تێدا ببارێت بریتین لە: ئاگری، ئیدر، قەرس، ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان، ئەردەخان و سێواس.
 
پلەی گەرما لەو حەوت پارێزگایەی باکووری کوردستان لە رۆژدا لەنێوان 8-10 و لە شەودا لەنێوان 2-5 پلەی سیلیزی دەبێت؛ ئاستی با لەنێوان 80-90 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.
 
هاوکات لە 9 پارێزگای دیکەی باکووری کوردستان، نمەباران دەبێت یان ئاسمان هەوراوییە و لە 8 پارێزگای دیکەیش ئاسمان ساماڵە و پلەی گەرما لەنێوان 18-22 پلەی سیلیزی و ئاستی با بە خێرایی 60-70 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشێکی باراناوی لە هەولێر. وێنە: رووداو

کەشناسیی عێراق پێشبینی بارانبارین لە رۆژانی جەژندا دەکات

کەشناسیی عێراق پێشبینی بارینی نمەباران لە رۆژانی جەژن دەکات، بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک نمەباران دەبارێت.