رووداو دیجیتاڵ
شەمەندەفەرێک لە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان خۆی بە تراکتۆرێکدا کێشا و لە ئەنجامدا 3 کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 30ـی ئابی 2024 لە گوندی ئاگیلیازی سەر بە شارۆچکەی باتالگازی لە پارێزگای مەڵەتی روویدا. شوفێری تراکتۆرێک بە سێ سەرنشینەوە کە هاوژین و دوو منداڵەکەی بوون، هەوڵی دا بەسەر هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەرێکدا تێپەڕێت بۆ ئەوەی لە کێڵگەوە بپەڕێتەوە گوندەکە، بەڵام شەمەندەفەرێک بە خێرایی 120کم خۆی پێدا کێشا.
لە ئەنجامی رووداوەکە 3 کەس گیانیان لەدەستدا کە دایکەکە و کوڕ و کچەکەی بوون. شوفێری تراکتۆرەکەش بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندرووستی شارۆچکەی باتالگازی دەڵێت، تەندروستی ئۆرهان ئاجار باش نییە و لە یەکەی چاودێریی چڕی نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە 6 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 344 هەزار و 906 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا تۆمارکراون و لە ئەنجامدا هەزار و 533 کەس گیانیان لەدەستداوە و 215 هەزار و 646 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ