رووداو دیجیتاڵ
سێیەمین رۆژی دانیشتنی دادگەییکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی نارین گورانی تەمەن هەشت ساڵ لە ئامەد بەڕێوەدەچێت. چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دادگە بڕیار بدات.
کاژێر 9:00ـی بەیانی، رۆژی پێنجشەممە 2ـی کانوونی یەکەم، دانیشتنی دادگە دەستیپێکرد و دادگەییەکە 14 کاژێری خایاند.
لە دانیشتنەکەی دوێنێ هەینی، 27ـی کانوونی یەکەم، تۆمەتباران و پارێزەرەکانیان بۆ دوایینجار بەرگرییان لە خۆیان کرد.
کاژێر 10:00ـی بەیانی ئەمڕۆ 28ـی مانگ، دانیشتنی دادگەییکردنەکە دەستی پێکرد. چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی دادگە بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو دۆسیەیە بدات.
نارینی تەمەن هەشت ساڵ رۆژی 21ـی ئابی 2024، لە گوندی چولی سەر بە شارۆچکەی رەزانی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان بێسەروشوێن بوو و رۆژی هەشتی ئەیلوول تەرمەکەی لە تورەکەیەکدا دۆزرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی دادپزیشکی، نارین خنکێندرابوو.
لەو تۆمەتنامەیەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئامەدەوە ئامادەکراوە، داوای سزای زیندانیکردنی تاهەتایی بۆ سالم گورانی مامی نارین، یوکسەلی دایکی، ئەنەسی برای و نەوزاد بەختیار ـی دراوسێیان دەکرێت کە ئێستا لە زیندانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ