هاوسەرۆکی دەم پارتی: خەڵک سەلماندی هەمیشە دژی ستەم و نادادپەروەری دەوەستێت

03-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای کۆتاییهاتنی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی حەوت قەزا و ناحیەی تورکیا و باکووری کوردستان، هاوسەرۆکی دەم پارتی بە بۆنەی سەرکەوتنەوەی پارتەکەی لە شارەوانیی جورنێ رەشی رووها رایگەیاند "خەڵک سەلماندی هەمیشە دژی ستەم و نادادپەروەری دەوەستێت." 
 
کاژێر 08:00ـی بەیانیی رۆژی 2ـی حوزەیرانی 2024، دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە سێ قەزا و چوار ناحیە بەڕێوەچوو؛ کاژێر 17:00 پرۆسەکە کۆتاییهات. دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لەو حەوت ناوچەیە بەهۆی تانەی لایەنەکان بوو لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە.
 
هەڵبژاردنەکە لە شارەوانییەکانی جورنێ رەشی رووها، پنارباشی قەیسەری، گوزەلیورت و ساغلکی ئاکسارای، یڵدز ئەلی سێواس، لوولە بورگازی کرکلارئەلی و مێزگری دێرسم بەڕێوەچوو. 
 
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتەکەی لە قەزای جورنێ رەش لە رووها لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە. 
 
تونجەر باکرهان نووسیویەتی "خەڵک سەلماندی هەمیشە دژی ستەم و نادادپەروەری دەوەستێت. ئیدی سەردەمی دەم پارتی دەستیپێکردەوە."   
 
لە قەزای جورنێ رەش 27 هەزار و 686 کەس مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن هەبوو. سەرهان پایداش، بەربژێری دەم پارتی 10 هەزار و 730 دەنگی بەدەستهێنا، ئەسڵان عەلی بایک، بەربژێری ئاکپارتی حەوت هەزار و 420 دەنگی بردەوە. بەو جۆرەش بەربژێری دەم پارتی بە جیاوازی سێ هەزار و 310 دەنگ بە سەرۆکی شارەوانی ئەو شارۆچکەیە هەڵبژێردرایەوە، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنەکەی 31ـی ئاداردا بەربژێری دەم پارتی بە جیاوازی 521 دەنگ لە پێش بەربژێری ئاکپارتی بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر.

قایمقامی پشدەر: هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر هێڵی ترانزێتی مادەی هۆشبەر

قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێت، بەهۆی بۆشایی خاڵە سنوورییەکان، بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ گوتیشی، ''پێچەوانەی بۆچوونی باو، ناوەندی شارە گەورەکان شوێنی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرە و ئالوودەبووانە، نەک ناوچە سنوورییەکان.''