69 کۆچبەر لە تورکیا دەستگیر کران

27-05-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا دەستگیرکردنی 69 کۆچبەری لە پارێزگاکانی ئیزمیر و موغڵا راگەیاند.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بەلەمێکی بچووکیان لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی دیکیلی لە پارێزگای ئیزمیر بەدیکردووە کە 37 کۆچبەری نایاسایی تێدا بووە.
 
ئاماژە بەوەش کراوە، لە نیمچە دوورگەی چەشمەش لە پارێزگای موغڵا بەلەمێکی دیکە بینراوە کە 32 کۆچبەری تێدا بووە.
 
کۆچبەرەکان لە دەریای ئیجەوە هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان دەدا، بەڵام دوای چەند کیلۆمەترێک لە بەڕێکەوتنیان، لەلایەن هێزەکانی جەندرمەوە دەستگیر کران.
 
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا ئاماژەی بە ناسنامەی کۆچبەرەکان نەکردووە، بەڵام دەڵێت، کۆچبەرەکان دوای پشکنینی تەندروستی بۆیان، رەوانەی ناوەندی دیپۆرتکردنەوەی پارێزگاکە کراون.
 
بەپێی ئاماری فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، ساڵی 2023 تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان 75 هەزار و 785 جار هەڵمەتی گەڕان و دۆزینەوەی کۆچبەرانیان ئەنجامداوە و توانراوە 27 هەزار و 98 کۆچبەر رزگار بکەن و 305 کۆچبەری برینداریش چارەسەر بکەن. هەمان ساڵ 38 کۆچبەر خنکاون و 277 قاچاخچی دەستگیرکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرکوژێنەوەیەک لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدات، وێنە: AA

لە بورسە هۆتێلێک گڕدەگرێت

ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.