لە شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا "هەشت سەرباز کوژران" و "چوار گەریلا گیانیان لەدەست دا"

04-08-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە هێرشێکدا هەشت سەربازیان لە ناوچەکانی زاپ و خواکوڕک کوشتووە و وەزارەتی بەرگریی تورکیاش، بەئامانجکردنی چوار گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. 
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە 4ـی ئابی 2024) ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند، لە ناوچەی زاپ و خواکوڕک لە خاکی هەرێمی کوردستان، لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا هەشت سەرباز کوژران و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
 
بە گوتەی هەپەگە بەرەبەیانی رۆژی 2ـی ئاب، گەریلاکانیان لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزێکی تورکیا کە بەنیاز بوون پێگەی خۆیان لە بەرزاییەکی زاپ قایم بکەن. چوار سەرباز کوژران و تەواوی کامێراکانی چاودێرییان تێکشکاند. کاژێر 14:00ـی هەمان رۆژ لە ناوچەی خواکوڕک لە ئەنجامی بۆسەیەکدا چوار سەربازی دیکەش کوژران و دوو سەربازیش برینداربوون.  
 
رۆژی 2ـی ئاب، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی چوار گەریلای پەکەکە لە ئەنجامی بۆردوومانێک لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان لە چیای گارا لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. هەروەها رایگەیاندووە دوو پێگەی پەکەکەیان لە زاپ و ئاڤاشین کردوونەتە ئامانج کە جبەخانە و حەشارگەی گەریلاکان بووە.  
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە، کە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ و لە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە.
 
رۆژی 18ـی نیسانی 2024، لیوا زەکی ئاکتورک، گوتەبێژی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند، زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قوفڵ لە هاوینی ئەمساڵ کۆتاییان پێدێت، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکان بە رەهەندێکی جیاواز لە دژی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر.

قایمقامی پشدەر: هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر هێڵی ترانزێتی مادەی هۆشبەر

قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێت، بەهۆی بۆشایی خاڵە سنوورییەکان، بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ گوتیشی، ''پێچەوانەی بۆچوونی باو، ناوەندی شارە گەورەکان شوێنی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرە و ئالوودەبووانە، نەک ناوچە سنوورییەکان.''