وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دوو کەس لە ئیستەنبووڵ بە کڵاشینکۆڤ تەقەیان لە کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەمان کرد

21-03-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق زانیاریی لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستەنبووڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوو کەس بە سواری ماتۆڕسکیل 8 جار تەقەیان کردووە و هەڵاتوون.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستەنبووڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەمشەو دوو کەسی نەناسراو بە ماتۆڕسکیل و بە بەکارهێنانی کڵاشینکۆڤ تەقەیان لە باڵەخانەی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەمان لە ئیستەنبووڵ کرد و هەڵاتن. تەقەکەرەکان 8 گوللـەیان بە باڵەخانەکەوە ناوە."

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، "راستەوخۆ دوای رووداوەکە، کۆنسووڵ و کارمەندانی کۆنسووڵخانەکەمان خۆیان گەیاندە شوێنی رووداوەکە. هێزە ئەمنییەکانی تورکیاش دەستبەجێ تەواوی رێگەکانی چوون و هاتنیان بۆ کۆنسووڵخانەکە داخست، لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان و رێوشوێنە ئەمنییەکانیان بە ئامادەبوونی کارمەندانی کۆنسووڵخانەکەمان گرتەبەر."

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "وەزارەتەکەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا لەسەر هێڵە بۆ ئاگاداربوون و وەرگرتنی زانیاریی نوێ لەبارەی هێرشەکە؛ سوپاسی بەدەمەوەهاتنی خێرا و بەپەلەی هێزە ئەمنییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی تووندیان بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتیی کارمەندانمان دەکەین."

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کردووەتەوە، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەرکی حکومەتی تورکیایە نێردە دیپلۆماسییەکان بپارێزێت و رێوشوێنی ئەمنیی تووندوتۆڵ بگرێتەبەر. 

ئاسایشی ئیستەنبووڵ دەڵێت، لە هێرشەکەدا زیانی گیانی نەبووە و کەس بریندار نەبووە؛ هێزی تایبەتیان بۆ پاراستنی کۆنسووڵخانەکە و تەواوی نێردە دیپلۆماسییەکانی دیکە ناردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چاورچێوەی هاوئاهەنگی

شیعەکان دەستبەردارى هەموارى یاسای هەڵبژاردن دەبن و بە فرەلیستى بەشداردەبن

پێکهێنەرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لەسەر هەمووارى یاسای هەڵبژاردن نەگەیشتنە رێککەوتن. بۆیە یاساکە وەک خۆى دەمێنێتەوە. لایەنە شیعەکان بە سێ بۆ چوار هاوپەیمانى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانی داهاتوودا بەشداری دەکەن کە رێکارەکانى لە مانگى نیسانەوە دەستپێدەکەن.