ئەردۆغان: 23ـی شوبات هەشتەمین کۆنگرەی ئاکپارتی بەڕێوەدەچێت

08-02-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

لە نوێترین پەیامیدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی، کۆتاییهاتنی کۆنفرانسی رێکخستنەکانی ئاکپارتیی لە سەرجەم پارێزگەکان راگەیاند و جەختی لەوە کردەوە؛ ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی، کە بڕیارە لە 23ـی شوبات ئەنجام بدرێت. 
 
ئەمڕۆ (شەممە 8ـی شوباتی 2025) رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە هەژماری فەرمی لە تۆڕی ئێکس کە چالاکییەکانی تایبەت بە ئاکپارتی بڵاودەکاتەوە، باسی کۆتاییهاتنی کۆنفرانسی رێکخستنی شارەکان و ئامادەکارییەکان بۆ هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی کرد. 
 
لە پەیامەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاند، کۆنفرانسی لقی رێکخستنەکانی هەر 81 شاری تورکیا کۆتاییان هات. دوایین کۆنفرانس دوێنێ 7ـی مانگ لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو. ئامادەکارییەکانیشمان بۆ هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی ئاکپارتی بەردەوام دەبن، کە بڕیارە لە 23ـی مانگ ئەنجام بدرێت. 
 
ئەردۆغان راشیگەیاند، راستەوخۆ بەشداری لە 29 کۆنفرانسی شارەکان کردووە و هاوڕێیەکانی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و پەرلەمانتارەکانیان سەرپەرشتیی کۆنفرانسی رێکخستنەکانی 52 شاریان کردووە. لە تەواوی کۆنفرانسەکاندا گەنجان لە هەردوو رەگەز پشکی شێریان بەرکەوت لە بەرەوپێشچوون لە وەرگرتنی پلەی نوێ لە ریزەکانی ئاکپارتی دا. 
 
ئاکپارتی لە 14ـی ئابی 2001 دامەزرا، پارتێکی راستڕۆی میانڕۆیە. لە هەڵبژاردنی 3ـی تشرینی دووەمی 2022 بە 365 کورسی، سەرکەوت و بەتەنیا حکومەتی پێکهێنا، 23 ساڵە پارتی دەسەڵاتدارە.
 
ئاکپارتی تاوەکو ئێستا 7 کۆنگرەی ئاسایی و چوار کۆنگرەی نائاسایی بەستووە. خاوەن 11 ملیۆن و 135 هەزار و 306 ئەندامە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا.

ئەردۆغان: خوایە نەمانخەیتە دەستی جەهەپە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی تووندی لە سەرۆکی جەهەپە گرت بەوەی گوایە لای ئەورووپا سکاڵای لە کەناڵ و تۆڕە میدیاییەکانی تورکیا کردووە.