مانگی رابردوو نزیکەی 25 ملیۆن کەس لە فڕۆکەخانەکانی باکووری کوردستان و تورکیاوە گەشتیان کردووە

09-08-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی تەممووزی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی باکووری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە و دەڵێت، نزیکەی 25 ملیۆن كه‌س لێیانەوە گەشتیان کردووە.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، لە مانگی تەممووزدا 24 ملیۆن و 905 ھەزار و 463 کەس لە فڕۆکەخانەکانی باکووری کوردستان و تورکیاوە گەشتیان کردووە و 498 هەزار و 84 تۆن باریش لەو فڕۆکەخانانەوە گوێزراوەتەوە. گواستنەوەی ئەو هاووڵاتی و بارەش لە رێگەی 234 هەزار و 683 فڕۆکەوە بووە. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکان دەڵێت، لە حەوت مانگی ئەم ساڵدا 129 ملیۆن و 738 هەزار و 772 کەس بە 1 ملیۆن 306 هەزار و 484 فڕۆکەوە گەشتی ئاسمانیی نێوخۆیی و نێودەوڵەتییان کردووە؛ هەروەها 2 ملیۆن و 740 هەزار و 269 تۆن کەلوپەلیش لەو فڕۆکەخانانەوە گوێزراوەتەوە. 
 
بەگوێرەی ئامارەکە، پار 214 ملیۆن و 232 هەزار و 985 کەس بە 2 ملیۆن و 167 هەزار و 19 فڕۆکە لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستانەوە گەشتیان کرد؛ هەروەها 4 ملیۆن و 211 هەزار و 919 تۆن کەلوپەل لەو فڕۆکەخانانەوە بە فڕۆکەی کارگۆ گوێزرایەوە. 
 
لە سەرانسەری تورکیادا 62 فڕۆکەخانەی سڤیل هەن کە 18یان لە باکووری کوردستانن. هەریەک لە فڕۆکەخانەکانی ئامەد، خارپێت، ئەرزەڕۆم، دیلۆک، قەرس، مەلەتێ، سێواس، رووها و وان، نێودەوڵەتین.    

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرکوژێنەوەیەک لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدات، وێنە: AA

لە بورسە هۆتێلێک گڕدەگرێت

ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.