بانکی ناوەندیی تورکیا دەستکاری رێژەی سوودی نەکرد

49 خولەک له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بانکی ناوەندیی تورکیا حەوت مانگە رێژەی سوودی بانکی دەستکاری نەکرد و لە 50٪ بە جێگیری هێشتیەوە. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئەیلوولی 2024، ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا بە سەرۆکایەتی فاتح کاراهان، سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ جاری حەوتەم بڕیاریدا بە دەستکاری نەکردنی سوودی بانکی و لە رێژەی 50٪ بە جێگیری هێشتیەوە. 
 
ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندیی تورکیا لە کاتێکدایە رۆژی (24ـی ئابی 2024) پێداگری لە دەستکاری نەکردنی سوودی بانکی کرد و لە 50٪ بە جێگری هێشتییەوە. 
 
بانکی ناوەندی لە کۆبوونەوەی رۆژی (21ـی ئاداری 2024)ـدا، سوودی بانکی لە 45٪ بۆ 50٪ بەرزکردەوە. هەروەها دوای هەشت جار بەرزکردنەوەی لەسەر یەک، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بۆ یەکەمجار سوودی بانکی لە 45٪ـدا جێگیر کرا.
 
بازاڕەکانی ناوخۆ ئەمڕۆ سەرنجیان لەسەر بڕیاری بانکەکە بوو و چاوەڕوانییەکانیان بۆ مانگی حوزەیران ئەوەبوو، رێژەی سوود بەرز بکرێتەوە. 
 
بانکی ناوەندیی تورکیا لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری 2023 دەستی بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود کرد. پێش ئەو هەڵبژاردنە رێژەی سوودی بانکی لە تورکیا 8.5٪ بوو. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە