لە 23 گوندی پارێزگای ئێلهـ 15 رۆژ قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندرا

23-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە 23 گوندی سەر بە پارێزگای ئێلهـ لە باکووری کوردستان بە ناوچەی ئەمنی ناساند و بۆ ماوەی 15 رۆژ قەدەخەی هاتووچۆی تێدا راگەیاندن.
 
پارێزگای ئێلهـ رایگەیاند، "لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و یاسای تایبەت بە قەدەخەی سەربازی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی، بڕیاردرا بە راگەیاندنی 15 رۆژ قەدەخەی ئەمنی تایبەت لە 23 گوندی سەر بە شارۆچکەی گەرجوش."
 
قەدەخەی هاتووچۆ لەو گوندانە لە دوێنێوە دەستیپێکردووە و تاوەکو 6ی تەممووزی 2024 بەردەوام دەبێت.
 
پارێزگای ئێلهـ داوا لە ‌هاونیشتمانیان دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لەو ناوچانەی کە قەدەخەی ئەمنی تایبەت دەیانگرێتەوە و تەنیا لە کاتی پێویستدا دوای وەرگرتنی مۆڵەت بۆیان هەیە بە شێوەیەکی کاتی کارەکانیان بکەن. هەروەها داوای هاوکاریشیان لێدەکات بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی هەر جموجووڵێکی گوماناوی لە ناوچەکەدا.
 
ئەم بڕیارە بەپێی یاسا لە چوارچێوەی دەسەڵاتی پارێزگار و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە لە دژی جموجووڵی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەدرێت. هەروەها ئەم بڕیارانە رێگەخۆشکەر دەبن بۆ ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکانی نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاونیشتمانییان.
 
پارساڵ، 18 جار بڕیاری قەدەخەی ناوچەی ئەمنی تایبەت لە ئێلهـی باکووری کوردستان راگەیێندرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.