تەرمی پێنج کرێکاری بێسەروشوێنبووی کانە داڕماوەکەی ئەرزینگان دۆزرانەوە

10-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەرمی دوایین پێنج کرێکاری کانە داڕماوەکەی ئەرزینگانی باکووری کوردستان دۆزرایەوە و بڕیارە ئەمڕۆ بەخاک بسپێردرێن.
 
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024 پارێزگای ئەرزینگان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا دۆزینەوەی تەرمی دوایین پێنج کرێکارە بێسەروشوێنبووەکەی رووداوی داڕمانی کانە زێڕەکەی لە شارۆچکەی ئیلیچ سەر بە پارێزگای ئەرزینگان لە باکووری کوردستان راگەیاند.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تەرمی هەریەک لە عەبدولڕەحمان شاهین، حوسێن کارا، محەممەد کازار، فەخرەدین کەکلیک و شەعبان یڵماز لەلایەن تیمەکانی ئافادەوە دۆزراونەتەوە و لەژێر خاک دەرهێندراون.
 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا لە مزگەوتی تەزلی بابا لە ئەرزینگان نوێژی مردوویان لەسەر دەکرێت و دواتر بەخاک دەسپێردرێن.
 
رۆژی 13ی شوباتی 2024 کانێکی زێڕ لە شارۆچکەی ئیلیچ لە پارێزگای ئەرزینگانی باکووری کوردستان داڕما و نۆ کرێکار گیریانخوارد. دوای 11 رۆژ توانرا تەرمی سێ لە کرێکارەکان دەربهێندرێت، تەرمی چوارەم دوای 24 رۆژ دۆزرایەوە.
 
کۆمپانیای Anagoldی کەنەدی بەرپرسی کانە زێڕەکە بوو، کە 667 کرێکار بە سێ شەفت تێیدا کاریان دەکرد.
 
رۆژی 15ی شوباتی 2024، هەشت بەرپرسی کۆمپانیای Anagoldی کەنەدی، بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و بایەخ نەدان بە سەلامەتیی کار و گیانی کرێکارەکان دەستگیر کران. رۆژی 16ی هەمان مانگ، دادگەی ئەرزینگان فەرمانی زیندانیکردنی بۆ شەش کەسیان و ئازادکردنی دوو کەسەکەی دیکەیان دەرکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.