کوردێکی دانیشتووی ئەمریکا: دۆخی ئابووریی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی دۆناڵد ترەمپدایە
کوردێکی ئێزدیی دانیشتووی ئەمریکا دەڵێت، دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتە لە بەرژەوەندیی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پارتی کۆماریدایە
کوردێکی ئێزدیی دانیشتووی ئەمریکا دەڵێت، دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتە لە بەرژەوەندیی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پارتی کۆماریدایە
شوان قەرەداخی برای دڵنیا قەرەداخی رەتی دەکاتەوە ئەو هونەرمەندە کۆچی دوایی کردبێت
مانگی رابردوو 58 بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقەوە تۆمار کراون کە 20یان لە نێوخۆدا روویانداوە
پسپۆڕێکی جوگرافیای جیۆلۆجی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا 25 بۆ 35 میلـلیمەتر باران لە بەشی زۆری هەرێمی کوردستان ببارێت و هەفتەی داهاتووش باران دەبارێت
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ تورکیا هێنا و گەڕایەوە بەغدا
ئەمڕۆ سوودانی گەیشتە ئیستەنبووڵ و لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە؛ بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆشکی وەحدەدین پێشوازی لێکراوە.
"براکانی دیکەم لەوێ بەدواداچوونیان بۆ کردووە و دەرکەوتووە 10 رۆژ لەمەوپێش کوژراوە، بەڵام بەڕێوەبەر و پاسەوانانی زیندانەکە ئەو راستییەیان لێ شاردووینەتەوە"
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی عێراق رایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاریی تەواو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتیی بە 100 کیلۆگرام کاپتاگۆنەوە دەستگیر بکرێت.
سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکوەزیران و شاندێکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لەبارەی سەرژمێرییە چاوەڕوانکراوەکەی عێراق کۆبوونەوە. نوێنەری تورکمانەکان کە بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکە بووە دەڵێت: نابێت ئەم سەرژمێرییە بکرێتە ئامرازێکی سیاسی بۆ داهاتووی ئیداری و سیاسی شاری کەرکووک، یاخود بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140 لە داهاتوودا، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای سەرژمێری ساڵی 1957 بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، تورکی عەتەبی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا بە ئامادەبوونی 11 ئەندامی ئەنجوومەن، کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کرا و تێیدا نزار لهێبی کە لە حیزبی تەقەدووم ئەندامە، وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردرا."
شارەزایەکی بوومەلەرزەزانی دەڵێت: ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.7 پلە لە سنووری قەزای رواندز روویدا.
بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەکردنی هەنار، کاهوو و کەلەرمیان قەدەخە کردووە.
پەروەردەی ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە داوا لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی سنوورەکەیان دەکەن، ئەمڕۆ بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 9ی مامۆستایانی گرێبەست سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بکەن
هەریەک لە بانکەکانی تی بی ئای، رافیدەین و رەشید، کە سێ بانکی حکومیی عێراقن بە رووداویان راگەیاند، ئاگاداری پڕۆسەی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەران لە سلێمانی نین. سەرچاوەیەکی باڵاش لە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: "ئەو پڕۆسەیەی بە ناوی تەوتینەوە لە سلێمانی دەکرێت، هیچ دامەزراوەیەکی حکومی لێی ئاگادار و بەرپرسیار نییە."
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ رووداو: کاژێر 10:00ـی سەرلەبەیانی سبەی چوارشەممە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیێنین.
دوای 9 رۆژ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هێشتا بەشێکی پۆستەری حیزب و بەربژێرەکان لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی شارەکاندا ماون. کۆمیسیۆنیش 30 رۆژ وادەی بە حیزبەکان داوە تاوەکو سەرجەم پۆستەرەکانیان لێبکەنەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، سبەی شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتەکە سەردانی بەغدا دەکات و لیستی مووچەش لەگەڵ خۆی دەبات.
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان بەشێک لە حیزب و بەربژێرە سەربەخۆکان رەخنەیان لە پڕۆسە و ئەنجامەکەی گرت و دەڵێن "ساختەکاری" کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی بازرگانیی عێراق (تی بی ئای) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دیاریکردنی ئەو ژمارەیەی گەشتیارەکان لە هەرێمی کوردستان کە رۆژانە دەتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی 1320 دینار وەربگرن، لەدەست بانکی ناوەندیدایە و ئەوان بەگوێرەی پێوەری خۆیان دیارییان کردووە، ئێمە تەنیا جێبەجێکاری بڕیارەکانین."
ساڵانێکە لەنێو ئێزدییەکان 75 گرام زێڕ کە دەکاتە 15 مسقاڵ، وەکو بڕی زێڕی مارەیی دیاریکراوە، سعود مستۆ دەڵێت: "یەکێک لە پێشنیازە بەهێزەکان ئەوەیە کە بڕی زێڕی مارەیی بکرێتە 40 بۆ 50 گرام زێڕی عەیار 21، واتە 10 مسقاڵ یان کەمتر، کە پێمانوایە بە ئەگەری زۆرەوە ئەو پێشنیازە پەسند دەکرێت."
ئەمڕۆ شەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکە بە رووی فڕۆکەدا، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش ئاسایی بوونەوە".
سەرچاوەیەک لە بانکی بازرگانیی عێراق دەڵێت، ئەم هەفتەیە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستپێدەکەن و رۆژانە 10 بۆ 15 کەس دەتوانن لێی سوودمەندبن
لە قەزای حاجیاوای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی، شەڕەتەقە لە نێوان چەند کەسێکدا روویدا و کوژراو و بریندار هەن.
سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە سلێمانى دەڵێت، بەشی هەرەزۆری پارچە زەوییەکانی تایبەت بە فەرمانبەرانى سەرۆکایەتیى شارەوانی دابەشکراون
21ی مانگ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان راگەیێندرا. گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: تاوەکو هەموو سکاڵاکان یەکلاینەکرێنەوە ئەنجامی کۆتایی راناگەیێندرێت.
سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: نزیکەی پێنج مانگی دیکەمان پێویستە تاوەکو بتوانین پاداشتی دارایی بۆ کارمەندانی سەر سندووقەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابین بکەین.
له سنوورى خورماتوو دهست بهسهر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا، كه دهیویست چوار ژنى بیانى به نایاسایی بگهیێنێته بهغدا.
پێنجشەممە، 24ـی تشرینی یەکەمی 2024، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی، رەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە قوتابخانەكانی وەزارەتی ئەوقاف بە شێوەی گرێبەست."
سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتووترین هەڵبژاردنی چەندین ساڵی رابردوو بووە، چونکە "کۆمیسیۆن چەندین فیلتەری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ساختەکاری دانابوو."
سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی دەڵێت، "دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامە دیزاینکراوەکەی هەڵبژاردن، بڕیارم دا دەست لە پۆستی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی نیشتمانی بکێشمەوە".
کۆمەڵی دادگەری، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بەرەی گەل و رەوتی هەڵوێست لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لە سلێمانی ئەنجامی هەڵبژاردنیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، "بەڵگەی زۆر و بەهێزمان هەیە کە پێشێلکاری و ساختەکردن هەبووە و دەنگە راستەقینەکانمان وەرنەگرتووەتەوە".
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 72٪ بووە؛ زۆرترین رێژە لە پارێزگای دهۆک بووە کە 78٪ـە.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە رێژەی تێپەڕاندن لە 5٪ زیاترە، دوورە لە راستییەوە و بە هیچ جۆرێک گۆڕانکاری لە یاسا و رێنماییەکانمان ناکەین. بەبێ کارتی بایۆمەتری، کەس ناتوانێت دەنگ بدات. هەر ئامێرێک لە هەر بنکەیەک لە 23 کەس زیاتر بەبێ پەنجەمۆر ناخوێنێتەوە. لەو رێژەیە زیاتر کە 5٪ـە، کەس ناتوانێت بەبێ پەنجەمۆر دەنگ بدات."
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند تەواوی رێوشوێنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئاستێکی بەرزەوە چاودێری دەکرێن و پرۆسەکە بە هەنگاوێکی گرنگ سەیر دەکرێت بۆ سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
هاوپەیمانی تۆڕ و رێکخراوەکانی چاودێریی هەڵبژاردن لە عێراق راپۆرتی خۆیان سەبارەت بە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و دەڵێن: 478 سەرپێچییان تۆمارکردووە.
کۆمیسیۆن دوایین ئاماری دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە، زۆرترین رێژەی بەشداریکردن لە دهۆک و کەمترین لە واست بووە
بەگوێرەی داتاکان، دوو بەربژێری پارتی لە هەولێر سەروو 2000 دەنگ و زیاتر لە 10 بەربژێریش سەروو 1000 دەنگیان بەدەستهێناوە
رێکخراوی پەیامنێران رایگەیاند، لە دەنگدانی تایبەتدا پێشێلکاری بەرامبەر بە 16 دەزگای میدیایی بیندراو و بیستراو کراوە، کە زۆرترینیان لە پارێزگای هەڵەبجە بوون
سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تاوەکو دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو سکاڵا لە دوو بنکەی هەولێر تۆمارکراون، بەڵام نێوەڕۆکی سکاڵاکان جارێ نازانن، چونکە خراونەتە نێو سندووقی تایبەت بە سکاڵا.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: نوێنەری حیزبەکان لە سەرجەم ناوەند و بنکەکاندا هەن و دەتوانن سکاڵا لەسەر هەر پێشێلکارییەک تۆماربکەن، هەرکەسێکیش هۆکاری دروستبوونی پێشێلکاری بێت سزای یاسایی دەدرێت.
لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، وێستگە و ناوەندی دەنگدان لە هەشت پارێزگای عێراق کراونەتەوە، لە ئامارەکەی کۆمیسیۆندا هاتووە، کە بە کۆی گشتیی دوو هەزار و 552 کارمەندی ئەمنیی دەنگیان داوە.
رێکخەری تۆڕی شەمس دەڵێت: ئەگەر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان نەتوانێت ئەو پێشێلکارییانەی ئەمڕۆ روویانداوە کۆنتڕۆڵ بکات، لە دەنگدانی گشتیی دۆخەکەی لەدەست دەردەچێت.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت: چەندین پێشێلکاری بە ئاشکرا و بەشێوازی پلان بۆ داڕێژراو دەکرێن. گوشار لە هێزەئەمنییەکان دەکرێت بە وێنە بیسەلمێنن کە دەنگیان بەکێ داوە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: مۆبایل بردنە ژوورەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە و ئەو هەواڵانەی باس لە بردنە ژوورەوەی مۆبایل لەلایەن دەنگدەرانەوە دەکەن دوورن لە راستییەوە.
سەرۆکی رێکخراوی چاو دەڵێت: پڕۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت. گوتیشی: "هەرچەندە 14 رێکخراوی بیانیی و 14 کۆنسووڵخانە چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن بەڵام تاوەکو ئێستا هیچکام لەو رێکخراوانەم لە بنکەکاندا نەبینیوە".
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان؛ ژمارەی ئەو کەسانەی یەکەمجارە دەنگ دەدەن، زیاتر لە 645 هەزار کەسە، لە کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی خاوەن کارتی بایۆمەتریش؛ ژمارەی نێرینە لە مێینە زیاترە.
"هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە فاکتەرێک بێت بۆ سەقامگیربوونی ناوچەکە و ئەوەی سەلماندووە، بەو پێیەش کە تورکیا یەکێکە لە زلهێزەکانی ناوچەکە و ئەندامێکی کارای ناتۆیە، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ناوچەکە هەیە."
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، سێ رێکار بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی دەگرنەبەر و ناهێڵن هیچ کێشەیەکیان رووبەڕوو ببێتەوە
بەگوێرەی دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، 30 هەزار و 573 بریکاری حیزبەکان و سێ هەزار و 100 چاودێری رێکخراوە ناوخۆییەکان خۆیان تۆمارکردووە. ئەمڕۆش دوا وادەی خۆتۆمارکردن دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "110 هەزار کارتی بایۆمەتری لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ماون کە وەرنەگیراونەتەوە، ئەمڕۆش کاژێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆ؛ لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمیی کۆمیسیۆن، وادەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریش کۆتایی دێت."
دوو بەربژێری سەربەخۆی سنووری سلێمانی، دەچنە نێو خەڵکەوە و بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن، یەکێکیان بەڵێنی ئەوە دەدات لە خولی داهاتوودا پەرلەمانی کوردستان هاوشێوەی پەرلەمانی ئەورووپا لێبکات و بەربژێرەکەی دیکەش دەڵێت: بەهێزترین بەربژێری سلێمانیم و دەبمە چەتری کۆکەرەوەی پارتی و یەکێتی.
بەڕێوەبەرى نووسینگەی دهۆکى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کاژێر 12:00ـی ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت. گوتیشی "ئەو کارتە بایۆمەترییانەی وەرناگیرێنەوە، ئەمڕۆ دەیاننێرینەوە بۆ بەغدا."
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی حیزبەکەی لە دهۆک گوتی: گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان نابێت و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2024، موزەفەر عەبدولڕەحمان، بەرپرسی هاوئاهەنگیی ئەمنیی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەوپێیەی لە 15ـی ئەم مانگەوە پشووی قوتابخانەکان دەستپێدەکات و قوتابخانە دیاریکراوەکان بە فەرمیی رادەستی کۆمیسیۆن دەکرێن، ئێمەش لە هەمان رۆژدا رێکارە ئەمنییەکانمان لەو ناوەند و وێستگانە دەگرینەبەر و پشکنینی تەواو بۆ قوتابخانەکان دەکەین."
بەهۆی سەرقاڵبوونی کارمەندانی کۆمیسیۆن بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاریداوە وادەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری کەمبکاتەوە.
بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، "لوبنانییەکان پەنابەر نین، بەڵکو میوانن. هیچ بەرنامەیەکیشمان نییە کەمپیان بۆ دروست بکەین، چونکە میوان لە کەمپ دانانرێت."
گوتەبێژی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا لە دهۆک زۆرترین بریکار و لە هەڵەبجەش کەمترین بریکاری حیزبەکان تۆمار کراون
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، یاساشکێنی بە هەموو شێوەیەک لە ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان رێگەپێنەدراوە و بریکاری هەر لیستێک دەستتێوەردان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکات، دووردەخرێتەوە.
ئەندامێکی هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، راگیراوانی نێو زیندانەکان ئەگەر خاوەنی کارتی بایۆمەتریش بن و ناویشیان لە لیستی دەنگدەران دا هەبێت، مافی دەنگدانیان نابێت.
لە نوێترین بەرنامەی چوار بازنەی تۆڕی میدیایی رووداو، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بە بەشداریی چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان و بەربژێری چوار لایەنی سیاسی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، باس لە دۆخی ئەو دەڤەرە و پڕۆژەکانی کرا.
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرانی حیزبەکەی لە دەڤەری راپەڕین دەکات و دەڵێت: بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لە بڵندگۆکانی کەرنەڤاڵەکە و دروستبوونی پاڵەپەستۆ لەنێو ئامادەبوواندا نەمانتوانی بەردەوامیی بە کەرنەڤاڵەکە بدەین.
عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت 10 ساڵە بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەرچووە و تائێستا جێبەجێ نەکراوە، تەنیا بەڵێنی بێ کردار دەدرێت، بۆیە پێویستە هەڵەبجەییەکان دۆست و دوژمنی خۆیان بناسن.
سیداد بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاهەنگێکی بانگەشەی پارتی لە هەڵەبجە دەڵێت: هەمووان باش دەزانن کاربەدەستانی هەڵەبجە کێن و چۆن بوونەتە بەربەست لە بەردەم ساڕێژکردنی ئازارەکانی.
زیاتر لە 11 هەزار بریکاری حیزب و هەزار چاودێری رێکخراوی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
گوتەبێژی کۆمیسیۆن دەڵێت، کارمەندانی وێستگە و ناوەندەکانی دەنگدانی گشتی، لە هەمان شوێنی خۆیان دەنگ دەدەن و دواتر کارتەکانیان لێوەردەگیرێتەوە، بەڵام کارمەندانی دەنگدانی تایبەت ناتوانن لە هەمان رۆژی دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن.
لیژنەیەکی باڵای هاوبەش لە ئەنجوومەنی باڵای خانمان و چەند وەزارەت و دەزگایەکی دیکەی پەیوەندیدار بۆ پاراستنی بەربژێرە ئافرەتەکان پێکهێنراوە. ئەندامێکی باڵای لیژنە هاوبەشەکە دەڵێت: کاری ئێمە پاراستنی بەربژێرە خانمەکان دەبێت لە هەر حاڵەتێکی ناوزڕاندن و هەراسانکردن.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، چەندین جیاوازی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی رابردوودا هەیە، سیستەمی چواربازنەیی و کەمکردنەوەی کورسییەکانی کۆتا دیارترین جیاوازییەکانی ئەم هەڵبژاردنەن.
رۆژی 20ی ئەم مانگە دابەشکردنی کارتە بایۆمەترییەکان رادەگیرێت. کۆمیسیۆن دەڵێت، ئەو کارتە بایۆمەترییانەی خاوەنەکانیان تاوەکو رۆژی هەڵبژاردن وەریناگرنەوە، دوای تەواوبوونی کاروبارەکانی هەڵبژاردن، دابەشکردنی کارتەکان دەستپێدەکاتەوە
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هیچ دەنگدەرێکی تایبەت ناوی لە لیستی دەنگدەرانی گشتی نابێت و جیاکراونەتەوە
بەربژێرێک لە سنووری زاخۆ بە تۆمەتی بانگەشەکردن لەنێو پۆلەکانی قوتابخانە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئەو شارەوە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت. بەربژێری سکاڵالێکراویش دەڵێت: ئەوانەی گوتراون سەرجەمی تۆمەتی ناڕاستن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دەستەیەک کە لە سێ دادوەری دادگەی فیدراڵی پێکهێنراوە، تانە و سکاڵاکانی سەر پڕۆسەی دەنگدان یەکلایی دەکەنەوە و بڕیاری کۆتاییان لەسەر دەدەن.
لەسەر رێگای روومادی - فەلووجە، ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە وەرگەڕا و گڕی گرت، سێ خوێندکار تێیدا سووتان و گیانیان لەدەستدا.
35 بەربژێری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێشتر لە خولێک یان زیاتر پەرلەمانتار بوون.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارە و ناوی ئەو ناوەندانەی بڵاوکردەوە کە دەزگاکانی راگەیاندن دەتوانن لەکاتی دەنگدانی تایبەت و گشتیی رووماڵی هەڵبژاردنی تێدا بکەن.
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگەکان 250 هەزار دینار و فەرمانبەرانیش 100 بۆ 150 هەزار دینار وەردەگرن لە پاداشتی چاودێری و بەشداری لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دەنگدان.
یاریدەدەری هاوئاهەنگیکاری سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، رایگەیاند جەنەراڵ ئیسماعیل قائانی سەلامەتە و خەریکی کار و چالاکیی رۆژانەیە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری کۆمیسیۆن بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 06-10-2024، وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، تاوەکو ئێستا 134 هەزار و 13 کەس کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە.
لەو هەزار و 191 بەربژێرەی کە کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، 629ـیان بە بێ بڕوانامە خۆیان تۆمار کردووە. کۆمیسیۆنیش دەڵێ: "بڕوانامە مەرج نییە، بۆیە بەشێکیان نەیانهێناوە."
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەرکی پاراستنی وێستگەکانی دەنگدانی لە ئەستۆ دەبێت و لیژنەیەکی هاوبەشیش لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێکهێنراوە.
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: لەپێناو بەشداریکردنی زۆرترین دەنگدەر، ماوەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتریان درێژکردەوە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ 22 سەرپێچی لە بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمارکراون، لە چەند رۆژی داهاتووشدا سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەتی بە گوێرەی پارێزگاکان بڵاوکردەوە، کە هەندێکیان دەکەونە شارەکانی بەغدا، واست، سەلاحەدین و نەینەوا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، زانا عوسمان، ئەندامی هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆمیسیۆن لیژنەی چاودێری تایبەتی بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی پڕۆسەی بانگەشە پێکهێناوە کە بەشێکی کارەکانیان چاودێریکردنی بانگەشە میدیاییەکانی بەربژێر و حیزبەکانە."
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای کۆتاییهاتنی کاتی دیاریکراوی دەنگدان؛ لە سەرجەم وێستگەکاندا دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە و دوای ئەوە بۆ دڵنیابوونەوە هەمان کردار بە دەستیش دەکرێت، ئینجا کۆپییەکی ئەنجامەکان دەدرێت بە نوێنەری حیزب و لایەنەکان لە وێستگەکاندا، کۆپییەکیشی لە دیواری دەرەوەی وێستگەکان دەدرێت."
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە لە رۆژی 15ی مانگی داهاتووەوە باڵەخانەی قوتابخانەکانمان رادەست بکات، ئەوانیش رەزامەندییان دەربڕیوە، واتە "15ی مانگ پشووی رۆژانی هەڵبژاردن دەستپێدەکات". پشووەکە بۆ حەوت رۆژ دەبێت.
بەشی یاسایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت: ئەگەر بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە باری نائاسایی رابگەیێندرێت، کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن دەبێت، بەڵام "لە هەموو دۆخێکدا تەنیا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بڕیار لەسەر دواخستن بدات".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، دڵنیایی دەدات و دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە زۆر شەفاف و پاک و بێگەرد دەبێت.
کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لەو خاڵ و بڕگانەی کە حیزبە بەشدارەکان کردوویانە بە بەرنامەی کاری داهاتووی پەرلەمانیی خۆیان و دەیانەوێت لە رێگەیەوە زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن. سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستانیش دەڵێت: پرسی کەرتی کشتوکاڵ لە کارنامەی حیزبەکاندا هەیە، بەڵام هیچکام لە بەربژێرانی حیزبەکان لە دروشمەکانیاندا باسی کشتوکاڵ ناکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ژمارەی سکاڵاکان لەسەر سەرپێچییەکان بۆ 20 سکاڵا بەرزبووەتەوە، کە 9 سکاڵا لە هەولێر، 9 سکاڵا لە سلێمانی و دووانیش لە دهۆک تۆمارکراون، بەڵام لە بازنەی هەڵەبجە هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵىژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە دەنگدانی تایبەت دا لە هەر وێستگەیەک 300 کەس دەنگ دەدات و دوای دەنگدانیش راستەوخۆ کارتەکەیان لێوەردەگیرێتەوە.
ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، 9 بەربژێر بەهۆی سەرپێچیکردن سزا دراون و 41 تیمی چاودێری بە بەردەوامی بە سنوورەکەدا دەگەڕێن
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق دڵنیایی دەدات کە ئامێرەکانی دەنگدان هاک ناکرێن و لیژنەی ئەمنیی تایبەتیش بۆ پرۆسەکە و ئامێرەکان پێکهێنراوە.
بۆ هەر ناوەندێکی دەنگدان، چوار کامێرا و هەر وێستگەیەکیش دوو کامێرایان تێدا دادەنرێت، کە تۆماری رۆژی دەنگدان دەکەن.
پارێزگاری دهۆک دەڵێت: جگە لە چەند سەرپێچییەکی کەم، هیچ رووداوێکی نەخوازراو لەم چەند رۆژەی بانگەشە رووینەداوە.
لە هەولێر پۆستەری بانگەشەی حیزبێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوت، برای خاوەن ئۆتۆمبێلەکەش دەڵێت، "زیانی 4000 بۆ 5000 دۆلاری لێداوین و سکاڵا تۆمار دەکەین."
جومانە غەلای بە رووداوی راگەیاند "کۆمیسیۆن زۆربەی ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە و، تاوەکو ئێستا هیچ کێشە و گرفتێک بۆ کارەکانی کۆمیسیۆن دروست نەبووە."
کۆمیسیۆن دەڵێت تاوەکو ئەمڕۆ، 15 سەرپێچی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون؛ زۆربەیان هەڵواسینی پۆستەر بووە لە شوێنی رێپێنەدراو.
ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئەیلوولی 2024، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کە پێنج رۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی و رۆژێک دواتر، واتە لە 15ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو 21ی هەمان مانگ بکرێتە پشوو و ئەو قوتابخانانەمان رادەست بکەن کە وەکو بنکەی هەڵبژاردن دیاریکراون، چونکە بۆ گواستنەوەی ئامێر و کەلوپەلەکانمان پێویستمان بە چەند رۆژێک دەبێت."
بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بودجەیەکی تایبەتی بە بڕی نزیکەی 33 ملیۆن دۆلار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ دابینکراوە
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا 1000 کەس خۆیان وەکو چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە و "تۆمار کردن بەردەوامە."
سێ رۆژ بەسەر دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا تێپەڕدەبێت. کۆمیسیۆن دەڵێت، لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک 12 سەرپێچییان تۆمار کردووە
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کوردی دەرەوەی عێراق مافی دەنگدانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا نابێت
بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەر بەربژێرێکی سەربەخۆ بڕی یەک ملیۆن دیناری وەکو رسوومات بە کۆمیسیۆن داوە، هەروەها بڕی 250 هەزار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق و 60 هەزار دیناریش بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بووە."
دوو رۆژ بەسەر دەستپێکی بانگەشە تێپەڕیوە، کۆمیسیۆن دەڵێت: 10 سەرپێچیمان تۆمار کردووە.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت کەناڵەکان رێگەبدەن زمانی زبر و تۆمەت بەخشینەوە لە شاشەکانیانەوە بڵاوببێتەوە
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت: جەخت لەسەر گرنگیی دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی ئارامی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەینەوە و پاڵپشتیی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفاف دەکەین.
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە کۆیە لێدرا. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان قسەی کرد و گوتی، "هیوادارین حیزبەکان بانگەشەیەکی ئارام و شارستانییانە دەست پێبکەن"
رووداو حیزبەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی رووبەڕووی دوو پرسیار کردووەتەوە، "چۆن بانگەشە دەکەن؟ ئەگەر داوایان لێ بکرێت، پەیماننامەیەک بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی ئارام واژۆ بکەن، رایان چییە؟" لەو بارەوە بەرپرسانی هەڵبژاردنی حیزبە بەشدارەکانی هەڵبژاردن پەیامیان دەربارەی بەڕێوەچوونی بانگەشە بە تۆڕی میدیایی رووداو گەیاند، سەرەڕای ئەوەی هاوڕای بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی ئارامن؛ تێکڕا ئامادەی واژۆکردنی پەیماننامەیەکیشن کە بانگەشەیەکی سەردەمیانە و دوور لە پێشێلکاری ئەنجام بدەن
نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا دەڵێت، 4 تەرم لە رووداوی نوقمبوونی بەلەمەکەی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نزیک لە دوورگەی سامۆسی یۆنان دۆزراونەتەوە
دووشەممە، 23-09-2024، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و رێتنۆ مارسوودی، وەزیری دەرەوەی ئیندۆنیزیا، رێککەوتنێکیان واژۆ کرد؛ بۆ لێخۆشبوون و هەڵگرتنی ڤیزە بۆ خاوهن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاریی لەكاتی سهردانی هاووڵاتیانی هەردوولا."
لە هەولێر کەسێک دەستگیرکرا کە بە گوتەی پۆلیسی هەولێر، بە سناپچاتێکی ساختە، چەندین ئافرەتی هەڵخەڵەتاندووە و فێڵی لێکردوون. ئەکاونتەکە بە ناوی 'خودایە زۆر شوکر یاڕەب' بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: ئەو وانەبێژانەش کە پێش ساڵی 2023-2024 وازیان لە وانەبێژی هێناوە ناویان رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.
ئەو پیاوەی دوێنێ لە نەجەف ژنەکەی خۆی سەربڕی، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی موسەننا دەستگیرکرا و رادەستی پۆلیسی نەجەف کرا. پیاوەکە دانی بە تاوانەکەدا ناوە گوتوویەتی، "نەمویستووە هاوژینەکەم وانەی تایبەت بڵێتەوە."
راوێژکاری راگەیاندنی بارەگای بارزانی لە وەڵامی قەیس خەزعەلی دا دەڵێت: بەبیرتان دەهێنینەوە کە دەستوور پەسەندی کردووە و دانی بەوەدا ناوە کە هێزی پێشمەرگە بەشێکی دانەبڕاوە لە سیستمی سەربازیی نیشتمانیی عێراق.
دەزگای لووتکە ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە 23 هەزار کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە و دەشڵێت، لەماوەی شەش ساڵدا 194 کۆچبەر لەکاتی پەڕینەوە لەو کەناڵە گیانیان لەدەستداوە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "هەر لایەن و بەربژێرێک پیشێلی رێنماییەکانی بانگەشە بکات، دەدرێتە دادگە."
ئەمڕۆ شەممە، 21ـی ئەیلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و نشینگە و پاسپۆرتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا گوتی: "لیژنەکانی بەشی کاروباری نشینگە توانیویانە لە سەرەتای مانگی تەممووزی ئەم ساڵەوە تاوەکو 10ـی ئەم مانگە، 68 پەنابەری نایاسایی رەوانەی وڵاتەکانیان بکەنەوە."
گەنجێک کە بۆ راوەماسی چووبووە رووباری سیروان، خنکا. گوتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان دەڵێت: "تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە."
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت: ئەم ساڵ زانکۆلاین بە کۆمەڵێک نوێبوونەوە خراوەتە بەردەست قوتابیان، هەموو قوتابییەک لە زانکۆڵایندا ناو و ژمارەی نهێنی تایبەت بە خۆی هەیە، کە وردەکاری و تایبەتمەندییەکانی قوتابییەکەی تێدایە.
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو خێزانی گەڕەکی کارێزی خانەقین؛ گەنجێک کوژرا. بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی خانەقینیش دەڵێت: کوژراوەکە ئاسەواری لێدان لەسەر دەست و شانی هەبووە.
دوێنێ پێنج کەسایەتیی عەربەت بە نوێنەرایەتیی دانیشتووانی ناحیەکە سکاڵایان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی تۆمارکرد.
فەهمی بورهان پەیامێکی ئاراستەی هاونیشتمانییانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان کرد و پێی راگەیاندن کە "ئەگەر هەر ئیش و کارێکتان هەیە، کارتی نیشتمانی و فۆڕمی خۆراکتان بنێرنەوە بۆ نزیکترین خزمتان کە لەو ناوچانە کوردستانیانەدا دەژین بۆ ئەوەی لە پڕۆسەی گەمارۆدان و ژمارەکردن ناوتان تۆمار بکرێت."
کەشناسێک دەڵێت، پێشبینی دەکرێت رۆژی هەینی باران ببارێت و کەشەکە بە تەواوی ببێتە پاییزە.
پەیجەر چییە و چۆن تەقییەوە؟
پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای دەزگەی شەهیدانی تێپەڕاند؛ 'مووچەی شەهیدانی پێشمەرگەی ناوچە کوردستانییەکان هاوتای عێراق دەکرێت'
بە گوێرەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران کە دوێنێ 16ـی ئەیلوول دەرچووە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، بڕیار دراوە ئەو مامۆستایانەی خوێندنی باڵا کە ناویان لە لیستی 2023-2024ـی وەزارەتی داراییدا هەبووە بە گرێبەست بکرێن.
بهڕێوهبهرى ناحیهى عهربهت دهڵێت، "شارهوانیی سلێمانى" ژمارهیهكی زۆر سهگى گهڕى له سنوورى ناحیهكهیان بهڕهڵڵا كردووه. شارەوانیی سلێمانیش رەتیدەکاتەوە کارێکی لەو شێوەیەیان کردبێت.
پڕۆفیسۆر و مامۆستایەکی زانکۆ لە کەنەدا لەبارەی سیستمی خوێندن لە کەنەدا دەڵێت، "لێرەدا لە هەر شارەو بەگوێرەی ژینگەی خۆی پڕۆگرامی خوێندن دادەڕێژرێت."
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە پرۆسەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ هێنا. بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: نزیکەی سێ هەزار مامۆستا دەکرێنە گرێبەست.
بەلەمێکی گواستنەوەی پەنابەران کە لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتبوو لە نۆكەندی ئینگلیز بە 59 کۆچبەرەوە ژێرئاو كەوت، یەكێك لەوانەی لە ناو بەلەمەکە بووە و گیانی لەدەستداوە، گەنجێکی خەڵکی دەربەندیخانە.
شەڕ لەنێوان چەند خێزانێکی ئاوارەی سووریی دانیشتووی بەغدا دروستبوو. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت، 35 پیاو، ژن و منداڵیان بە تۆمەتی شەڕەکە دەستگیر کردووە
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، لە سنوورەکەیان سێ تووشبووی کۆلێرا تۆمار کران
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، وڵاتانی رۆژئاوا لە ناوچەکە لەسەر پرەنسیپی "پارچەی بکە و بەڕێوەی ببە" کار دەکەن. دەشڵێت، "دەتوانین بەبێ رۆژئاوا کێشەکانمان چارەسەر بکەین."
لە ناوچە گەشتیارییەکانی دۆڵی ئالانە لە سنووری قەزای خەلیفان، منداڵێک سەری کەوتە ژێر تایەی ئۆتۆمبێل و بەهۆیەوە گیان لەدەستدا
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی مەولوودەوە، رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر موحەممەد (د. خ)، پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە "رەبیەیەکی کۆنی حکومەتی بەعس بووە و هیچ کەسێکی لێنەبووە و نازانرێت بۆچی لەو شوێنە چۆڵە دراوە."
ئەمڕۆ جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتێک بۆ دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری نەکراوە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی دەکەن راست نین."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی ئەیلوولی 2024، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "ناوچەکانمان بەگشتی لەژێر کاریگەریی بارستە ھەوایەکی فێنکدایە، کە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ھەست بە فێنکی کەشوھەوا دەکرێت. بەڵام لە رۆژی دووشەمەی ھەفتەی داھاتووەوە بارستە ھەوایەکی فێنکتر و بەرفراوان کە ئێستا کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەورووپایە بەسەر دەریای نێوەڕاستەوە روو دەکاتە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە کە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دەکەونە ژێر کاریگەرییەکانی."
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 2:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: "رۆژێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە یەکەمجارە سەرۆککۆماری ئێران سەردانی بکات، ئەم سەردانەش دەبێتە خاڵێکی وەچەرخان لە پەیوەندییەکانی هەردوولا، من لە کۆبوونەوەکان بەشدار بووم و بەڕاستی گفتوگۆکان دڵخۆشیان کردم، چونکە هەست دەکرێت کە پەیوەندییەکان دەچنە ئاستێکی باڵاتر."
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە چەمی رێزان لە سنووری سلێمانی، دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون. هەروەها، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای سۆران، مێرمنداڵێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە هەفتەی داهاتوو، لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆران و ژمارەی وەزیفيیان بۆ وەزارەتی دارایي فیدڕاڵ بنێرێت. ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، لیستەکە بنێردرێت دوو مووچە رەوانە دەکرێت.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت، سەرۆککۆمارەکانی ئێران و عێراق لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەیاندا بە "زمانی کوردی" قسەیان کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە زمانی کوردی وەڵامی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە بەغدا دایەوە و گوتی: "سڵاومان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەیە و لە خزمەتیانداین، پشت بەخوا لە بەرنامەماندایە دەچینە ئەوێ و قسەیان لەگەڵ دەکەین."
بە فەرمانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، پارەی وانەی زێدەکیی نیوەی دووەمی ساڵی رابردووی مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین خەرج دەکرێت
سکچوون و رشانەوە لە کۆیە روو لە زیادبوونە. گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە دەڵێت: زۆربەی تووشبووەکان منداڵن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رادەستکردنەوەی پەنابەرێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئێران، دەڵێت، "پێچەوانەی دەستووری عێراقە".
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری رانیە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختیی بریندار بوو.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "لەسەر فەرمانى مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، هاوکاریی دارایی بەسەر زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی قەیسەریدا دابەش کرا."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی قسەکانی باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەداتەوە و رایدەگەیێنێت، "لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "لەدرێژەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابوری لەهەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەچارەسەری کێشە ئابووری و داراییەکان لە نێوان هەردولا بەڕێوەچوو."
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، یەکێتی بەهزاد خوسرەویی رادەستی ئێران کردووە و ئەوان وەکو ئەنجوومەنی ئاسایش ئاگاداری ئەو کارە نین
وەزارەتی دارایی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووریی عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دوو بەربژێری رەوتی هەڵوێست و جووڵانەوەی نەوەی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستەوە
گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت: هاونیشتمانییەک بەهۆی "رووداوێكی سەیر"ـی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
حکومەتی عێراق باج زیاد دەکات. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی، حکومەت پشت بە پەیڕەوێکی نوێی چاکسازیی باج دەبەستێت.
پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر بۆ چارەسەری کێشەی ئاو رادەگەیێنرێت. بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەڵێت: پڕۆژەکە کێشەی کەمئاویی بۆ 15 تاوەکو 20 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکات.
بەهۆی پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل لە کەرکووک، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شارۆچکەی تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر، باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەى "بە هەڵە" لە منداڵێکی دەدات و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات
بەشێک لە جووتیارانی کورد و تورکمانی سنووری پارێزگای کەرکووک دەڵێن، "هەندێک لایەن هێشتا لە خەونی داگیرکاری بەخەبەر نەهاتوون و دەیانەوێت دەست بەسەر ماڵ و موڵکماندا بگرن."
مەلا بەختیار دەڵێت، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کام بەربژێر و لیستی بەدڵ بێت، دەنگی پێدەدات
بە تۆمەتی پارە وەرگرتن لە هاونیشتمانیان بەناوی دامەزراندنەوە، پیاوێک لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سلێمانی دەستگیر كرا
هاونیشتمانییەک لە نزیک گوندی قەرەنازی سەر بە پارێزگای دهۆک؛ لەکاتی شۆفێریدا جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق ئاماری شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نزیکەی دوو ملیۆن سەرپێچیی هاتووچۆ تۆمار کراون
وەزارەتی شارەوانی رایدەگەیێنێت، حکومەتى هەرێمى کوردستان بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، کرێى بەستنى پێوەرى ئاوی بۆ کەمتر لە نیوە کەمکردەوە
کارەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە. بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە پڕۆژەکە، چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ملیۆنێک مووچەخۆر لە (هەژماری من) تۆمار بکرێن. بەرپرسێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانیش دەڵێت، "ئەم هەفتەیە بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەی زیاتر لە 120 هەزار لەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە تازە هەژماری بانکییان کردووەتەوە."
ئەمڕۆ سێشەممە، رابەر حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیک کاژێر 9:00ـی شەوی رابردوو، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ لە حاجیاوە خۆی بە دوو کەسدا کێشاوە کە هاوژین بوون. پیاوەکە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ژنەکەش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە".
به تۆمهتی دزینی دەیان سهر ئاژهڵی هاونیشتمانییەکی قەزای دووکان، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هەردووکیان دانیان بە تاوانەکەدا ناوە.
ئەنجوومەنی باڵای گەنجان کە سەر بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقە، قەرز بە گەنجانی بەهرەمەند دەدات. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، قەرزەکە بە گەنجانی هەرێمی کوردستانیش دەدرێت.
باوکەکە دەستگیرکراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا گوتوویەتی، "کێشەم لەگەڵ هاوژینەکەم هەبووە؛ بۆیە ئەو تاوانەم ئەنجامداوە."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2024، ئیخلاس دلێمی، جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا رایگەیاند: "پێشنیازی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانمان خستە بەردەم سەرۆکوەزیرانی عێراق، رێكاری پێویست بۆ ئەو پرسە گیراونهته بهر و له رۆژانی داهاتوودا مووچهی خانهنشینانی ههرێمی كوردستان لهگهڵ خانهنشینانی حكومهتی فیدراڵ یهكدهخرێن و هاوتا دەکرێن."
ئەمڕۆ یەکشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند، "بوونی ئەمریکا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دۆخی ناوچەکە هەیە، لەوەش زیاتر بە هۆکاری سەرەکی ناجێگیری دۆخی ئێستای ناوچەکانی ئەودیو و کەناری رۆژهەڵاتی فورات و باشووری رۆژهەڵات دادەنرێت، ئەوان بە رووبەری 55 کیلۆمەتر دەستیان بەسەر شارۆچکەی تەنەف دا گرتووە، کە بیانووەکەیان بنبڕکردنی داعشە، لە کاتێکدا راست ناکەن و ئامانجی سەرەکی ئەوان دەستگرتن بوو بەسەر ئەو ناوچانەدا."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2024، محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ جووتیاراندا هەموو شتێک کۆتایی پێهێنراوە و وەزارەتی دارایی بڕی 1 ترلیۆن دیناری بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، نەینەوا و کەرکووک تەرخان کردووە."
نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو جەنگ و قەیرانە هەمەجۆرانەی بە درێژایی ساڵانی رابردوو رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، وایکردووە خەڵکی گوندەکان بەرەو ناوەندی شارەکان کۆچ بکەن، کە ئێستا 70٪ـی دانیشتووانی عێراق لە شارەکاندا دەژین."
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئابی بڵاوکردەوە و گوتەبێژەکەی بە رووداوی گوت: سێ تۆمەتباری بڵاوکردنەوەی هزری بەعس دەستگیرکراون.
ئاگر لە چیای ئاوەگرد لە سنووری سماقووڵی سەریهەڵدایەوە، دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆنترۆڵ کرابوو. ئاگرەکە زۆربەی چیاکەی داگیرکردووە و تیمەکانی بەرگریی شارستان و خەڵک هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن، بەڵام تائێستا بێ ئەنجام بوون.
سەرەتای مانگی داهاتوو کۆنفرانسی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
لە پارێزگای ئەنبار منداڵێک بە جەستەیەکی دوو سەر لەدایکبووە و تەندروستیى ئەنبار دەڵێت: تەندروستیی منداڵەکە جێگیرە.
وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دا. پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت: ئەو رەزامەندییەی حکومەتی عێراق، گەرەنتیی مووچەی ئەو مامۆستایانە دەکات.
بەشێکی بەربژێرانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و لێدوانەکانیاندا جۆرێک لە بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لیژنەی تایبەت پێکهێنراوە و چەند سزایەک بۆ سەرپێچیکاران ئامادەکراون.
پەرلەمانی عێراق سبەی شەممە کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ 3 پڕۆژە یاسا و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایەکی دیکە دەکات.
بانکی ناوەندیی عێراق هەنگاوێکی نوێی حەواڵەی دەرەکی بە هاوبەشیی 13 بانکی عێراقی دەستپێدەکات.
فەرماندەیی پۆلیسی دیالە دەستگیرکردنی ژنێکی دانیشتووی بەعقوبەی ناوەندی پارێزگاکەی راگەیاند و دەڵێت، نیازی هەبووە کچەکەی بفرۆشێت یان لە بەرامبەر لەشفرۆشی پێکردنیدا پارە وەربگرێت.
سەرۆکی کۆمەڵەى پەلەوەرخانەكانی سلێمانی و گەرمیان دەڵێت، بڕیاریان داوە لە دادگاى فیدراڵیى عێراق سکاڵا تۆماربکەن، ئەوەش بەهۆى ئەو ئاستەنگەی بازگەکانی عێراق بۆ بەرهەمی هاونیشتمانیان بۆ شارەکانی باشوور و نێوەڕاستی عێراق دروستی دەکەن.
گەنجێکی کوردی خەڵکی سلێمانی، بەشداری لە پرۆگرامێکی رووسیدا کرد و لەگەڵ گرووپێکدا چوونە جەمسەری باکووری زەوی؛ ئەو شوێنە دوایین خاڵی زەویشی پێ دەڵێن.
لە قەزای بێجی چەند چەکدارێک هێرش دەکەنە سەر خێزانێک و 3 کەس دەکوژن، دواتر ئاگر لە جەستەیان بەردەدەن.
بەگوێرەی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی عێراق، تەنیا ئەم ساڵ سێ تۆن مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە کە بەشی زۆری لە وڵاتانی دراوسێوە براوەتە نێو عێراق.
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ناسراو بە (ئۆپێک) گەیشتە بەغدا. گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر دوایین پێشهاتەکانی بازاڕی نەوت.
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك لە سنووری کۆیە، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەك سەرنشینی دیکە بریندارن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی ئابی 2024، خالید شیمال، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی بڕیاری دروستکردنی 3 بەنداوی گەورەی گلدانەوەی ئاوی باران و لافاو لەپارێزگاکانی نەینەوا، کەربەلا و موسەننا دراوە، کە نەخشەسازیان بۆ کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێ کردنیان دەکرێت."
ساڵی رابردوو دادگەی لێکۆڵینەوەی نەجەف بە پێی مادەی 340 لە یاسای سزادان، بە پشتبەستن بە سکاڵای غەیس ئەبو شەبع، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ زەید تاڵەقانی دەرکرد.
دوای چوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی و دواتر کشانەوەیان لە ناوچەکە؛ فەرماندەی لیوای 5ـی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت "دۆخی ناوچەکانی سنووری کوڵەجۆی گەرمیان بەتەواوی ئاسایی بووەتەوە و بۆشاییە ئەمنییەکانیش پڕدەکرێنەوە."
بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی دارخورمای بەسرە دەڵێت، پار بەرهەمی هەر دارێکی خورما 65 کیلۆ خورما بووە، بەڵام پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ زیاتر بێت.
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەگرێبەستکردنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژی دا، وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت: بە ئەگەری زۆرەوە مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە خوێندنی باڵاش گرێبەستی هەمیشەییان بۆ دەکرێت.
بەگوێرەی ئاماری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، تەنیا لە 20 رۆژی رابردوودا، زیاتر لە چارەکە ملیارێک پەیوەندیی تەلەفۆنی کراون.
تەندروستی کەرکووک دەڵێت، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری كەركووک، تازە زاوایەك ملی بەر پانكە دەكەوێت و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى دیالە رایگەیاند: ئەو هێزەى حەشدی شەعبی کە چوونەتە نزیک کێڵگەیەکى نەوتى کفرى، بە "هەڵە" چوون و لەگەڵ کۆمپانیایەکى نەوت دا بوون کە سنوورى کارەکەیان ئەو ناوچەیە نییە.
عەمید کاوە غەریب، فەرماندەی لیوای 5ـی هێزەکانی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، "دۆخی ناوچەکانی سنووری ناحیەی کوڵەجۆ بەتەواویی ئاسایی بووەتەوە و هیچ چەکدارێکی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە نەماون".
لە پارێزگای ئەنبار تۆڕێکی نێودەوڵەتیی چوار کەسی، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، دەستگیرکران.
بە ئامانجی گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا، ژمارەیەک هاونیشتمانی خەڵکی سلێمانی و دەڤەری راپەڕین چوونەتە تونس و لەوێ دەستگیرکراون. بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: رۆژی دووشەممە چارەنووسیان یەکلایی دەبێتەوە.
سەرۆک هۆزەکانی سامەڕا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن "رووداوێکی لەو جۆرە بە واتای بوونی کەلێنی ئەمنیی گەورە لە شارەکە دێت."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا شاری ئاکسارای تورکیا، دوو هاونیشتمانیی شاری کۆیە و هاوژینی یەکێکیان کە ژنێکی بەریتانییە، گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی دادی عێراق چەند رێکارێک بۆ رێکخستنەوەی گرتووخانەکان دەگرێتەبەر. گوتەبێژی وەزارەتی داد دەڵێت "زیندانییەکان بەگوێرەی تاوان و ماوەی سزاکانیان جیادەکەینەوە."
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات. جێگرەکەی، سەردانەکە بە رۆتینیی وەسف دەکات و راوێژکارێکی سوودانیش دەڵێت: ئەرکی بانکی ناوەندییە دانوستاندن بۆ هەڵگرتنی سزا ئەمریکییەکانی سەر بانکە عێراقییەکان بکات.
عەدنان سیراج، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پەروەردە و فێرکردن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم ساڵ چاپخانە عێراقییەکان چاپکردنی پەرتووکی سەرجەم قۆناخەکانی خوێندنیان لەئەستۆ گرت. ئەمە یەکەمجارە کارێکی لەو جۆرە بکرێت کە بە سەرکەوتوویی کرا و پەرتووکەکانیش بەسەر قوتابخانەکاندا دابەشکران. یەکەمجاریشە لە ساڵی 2003ـەوە دابەشکردنی پەرتووکی قوتابخانەکان لە سەرەتای دەوامی قوتابییەکان دەستپێدەکات".
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بانگهێشتنامە بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەن نێردراوە. تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بە فەرمی ئاگاداری نەکردووینەتەوە کە بەشداری ناکات".
لەکۆی 150 هەزاری پشکی پارێزگاکان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوەی گرێبەست کە لەبودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە، پارێزگای کەرکووک زیاتر لە 7 هەزاری بەردەکەوێت. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، لەو شێوازی دابەشکارییەی لە کەرکووک بڕیاری لەسەر دراوە، مافی کورد کەمتر لەبەرچاو گیراوە و هەربۆیە گۆڕانکاری تێدا دەکەن.
نوور زوهێر کە بە تۆمەتباری سەرەکیی "دزی سەدە" ناودەبرێت، بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووە و بەپێی زانیارییەکان "دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە."
ئاگر لە چیای سەفین کەوتووەتەوە و بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت: تیمەکانمان لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنیدان.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت، تەنیا لە 10 رۆژدا هەزاران تێرابایت داتا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارهێندراوە.
ئەفسەرێکی سوپای عێراق بە پلەی عەقید لەنێو ماڵەکەی خۆی لە بەغدا کوژرا. فەرماندەیی پۆلیسی رەسافەی بەغدا دەڵێت، بکوژ پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ هاوژینی ئەفسەرەکە هەیە.
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، "کوێت بە قووڵایی 70 کیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاکی عێراق". ئەمینداری سندووقی کۆمەڵەی رۆژنامەڤانانی کوێتیش دەڵێت، ئەو تۆمەتانەی دەدرێنە پاڵ کوێت دوورن لە راستییەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق رەتیدەکاتەوە حکومەتی عێراق کێشەی "نەبوونی" پارەی نەختینەی هەبێت.
مانگی ئەیلوول پرۆسەی نوێکردنەوەی زانیارییەکانی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات. بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: پرۆسەکە کارئاسانییەکی زۆرە بۆ هاووڵاتییان و حکومەت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی ئابی 2024، د. فەرمان تاڵەبانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقووق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیک کاژێر 12:00ـی شەوی رابردوو، لە نزیک گوندی سنووری سەر بە قەزای داقووق، بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆر هەردوو شۆفێرەکە کە یەکێکیان تەمەنی 13 ساڵە و ئەوی دیکەیان 16 ساڵە، گیانیان لەدەستدا."
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون، وەزارەتی تەندروستیی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی تائێستا هیچ تووشبوویەک [لە عێراق] تۆمارنەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی ئابی 2024، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک، نوسراوێکی فەرمیی بۆ یەکە ئیدارییەکان و دیوانی پارێزگا ناردووە و ئاماژە بەوە دەکات، "رێنماییتان دەکەین بە بەکارهێنانی زمانی تورکمانی و سریانی لە پاڵ هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی لە سەرجەم ئەو نوسراوە فەرمییانەی لە فەرمانگە و دامەزراوەکانتاندا دەریدەکەن، ئەمەش لەپێناو جەخت کردنەوەیە لە برایەتی و پێکەوەژیان لە کەرکووکدا."
نزیکەی 50 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعش لە کەمپی هۆلن لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان. بە گوتەی بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، 10 هەزار هاووڵاتی عێراقی لەو کەمپەوە گەڕێندراونەتەوە و 22 هەزاری دیکە ماون
کەرکووک رێکارەکانی خۆپارێزی و رێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون دەستپێکرد. بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، سەرجەم هاووڵاتییانی هاتوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک پشکنینی پلەی گەرمییان بۆ دەکرێت
عێراق دەیەوێت لە رێگەی گازی ئەمۆنیای شین (کەم کاربۆن)، کۆتایی بە پیسکردنی ژینگە بهێنێت. گوتەبێژی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان دەڵێت: یەکەم پڕۆژەی بەرهەمهێنان لە بەسرە دەکەینەوە.
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی شنگال-تەلەعفەر روویدا و پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان کوردی ئێزدیی شنگالن.
لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان کار بۆ تۆمارکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە لیستی سوودمەندبووانی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەکات. ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت: لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کار بۆ ئەو مەبەستە پێکدەهێنرێت.
دەیان منداڵی بیانی لەگەڵ دایکەکانیان لە زیندانەکانی عێراق دان. گوتەبێژی وەزارەتی داد دەڵێت: گوشاری بەردەوام لە باڵیۆز و نێردە دیپلۆماتەکانی ئەو وڵاتانە دەکەین بۆ ئەوەی منداڵەکان وەربگرنەوە.
فەرمانبەرێکی گومرگی گەرمیان نزیکەی 240 ملیۆن دیناری لە بانکی پەروێزخان بردووە و دیارنەماوە. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: تۆمەتبارەکە فەرمانی گرتنی هەیە و هێزەکانی پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن.
دوای چاوەڕوانییەکی زۆر بۆ کردنەوەی دەروازەکانی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمیی لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی دەڵێت: بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەمان کردووە.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق نەبوونی پارەی نەختینە بە هۆکاری دواکەوتنی مووچە دەزانێت و راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش دەڵێت: حکومەتی عێراق هەرگیز پارەی نەختینەی لێنابڕێت.
راکان جبووری رایدەگەیێنێت: لە کەرکووک بەشداریکردن لە هەر رێککەوتنێک رەتدەکەنەوە؛ 'ئەگەر خۆمان لەسەرەتاوە داینەڕێژینەوە.' ئەندامێکی یەکێتیش لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەڵێت: هەموو ئەو شتێک وەکو خۆی دەڕوات و هیچ رێککەوتنێکی نوێ ناکرێت.
وەزارەتى داد بڕیاری کردنەوەى دادنووسى ئێوارانی لە ئیدارەى سەربەخۆی راپەڕین دا. سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دەڵێت، بەمزووانە دەکرێتەوە
دوای راگەیێندراوەکەی رۆژی پێنجشەممەی حیزبی سیادەی سوننەکان تایبەت بە هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی کەسێك بۆ دانوستاندن تایبەت بە دیاریکردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، مەشعان جبووری لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا هەڕەشە لە حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "ئەگەر داوای لێبووردن نەکەن"، راستییەکان ئاشکرا دەکات
لە سبەی شەممەوە رێکارە ئەمنییە تووندەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا نامێنن. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت، رێڕەوی چوونە ژوورەوە بۆ فڕۆکەخانە بەسەر شەش رێڕەودا دابەش دەکرێت
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سلێمانی لە سنوورى شارباژێڕ لە ئاودا خنکا.
لە کەربەلا ئەنجوومەنی پارێزگاکە بڕیاریدا، لە 18 تاوەکو 27ی ئاب پشووی فەرمیی دەبێت، بەڵام بڕیارەکە هێزە ئەمنییەکان، کارمەندانی تەندروستی و شارەوانیی ناگرێتەوە، ئەوەش بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رێوڕەسمی ماتەمینییەکە دەبێت.
دوای هۆشدارییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون، وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت: تائێستا هیچ تووشبوویەکی ئەو ڤایرۆسە لە عێراق تۆمارنەکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی ئابی 2024، زوحا جبووری، گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەم ساڵمان ناو ناوە ساڵی کانزاکان؛ چونکە رۆژانی 16 و 17ـی تشرینی یەکەمدا کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ پیشەسازی و کانزاکان بەڕێوەدەچێت."
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و وەڵامی قسەکانی رۆژی چوارشەممەی جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە، کە بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتنی رووداو لێی دەپرسێت؛ ئایا هێزەکانتان لە عێراق دەکشێننەوە؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت، "لە هیچ کام لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ شاندی عێراقی، باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکامان نەکردووە."
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
لە نووسراوەکەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 14ـی ئابی 2024)ـی پارێزگاری کەرکووک دا هاتووە "بە لەبەرچاوگرتنی تەواوبوونی ماوەی یاسایی تەمەن بۆ خانەنشینبوون و بەگوێرەی بڕگەی یەکەم لە مادەی 10ـی یاسای خانەنشینبوون، بڕیاردرا بە خانەنشینکردنی؛ راکان سەعید عەلی، وەکو جێگری پارێزگار/ پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک، جێبەجێکردنی بڕیارەکەش لە 1ـی 7ـی 2024ـەوە دەستپێدەکات."
حکومەتی عێراق کارەکانی پڕۆژەی گەشەپێدان خێراتر دەکات. گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراقیش دەڵێت: پشکنین و رووپێوی پڕۆژەکە تەواو بووە.
جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی پارەی گەنمەکانیاندان. وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش هەمان کێشەیان هەیە و چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەکەن پارەکە خەرج بکات
لە چەند رۆژی داهاتوودا 15 هەزار زەویی کارت لە هەولێر سەنەدی تاپۆیان بۆ دەکرێت. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، تائێستا زیاتر لە 71 هەزار زەوی کارت تاپۆ کراون
وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بە پێویستی بۆ قەرزکردنی 10 تریلیۆن دینار بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی 6 مانگی سەرەتای ئەم ساڵ کردووە. راوێژکارێکی سوودانی دەڵێت، قەرزەکە هیچ بارگرانییەک لەسەر بودجە دروست ناکات
سەبارەت بە گرنگیی بازاڕە ناوەندییەکان بۆ هاونیشتمانیان؛ زوهرە گەیلانی دەڵێت "دانانی نرخ بۆ کاڵا و شتومەکەکان لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و چاودێریی راستەوخۆی حکومەت بۆ نرخەکان؛ دوو لە گرنگترین سوودەکانی ئەو بازاڕانەن."
20ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ سەرژمێری دەستپێدەکات و زیاتر لە 130 هەزار کارمەند بەڕێوەی دەبەن. وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، مووچە و خەڵاتی رێزلێنان بە کارمەندانی سەرژمێری دەدرێت، ئەو کارمەندانەش فەرمانبەری حکومەتن پلەیان بەرز دەکرێتەوە و لەپێشینە دەبن بۆ وەرگرتنی زەوی
زیاتر لە 2000 کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بە مینڕێژکراوی ماوەتەوە. فەرمانگەی کاروباری مینی عێراق دەڵێت، "لە ساڵی 2003ەوە 4540 کیلۆمەتر چوارگۆشەمان پاککردووەتەوە."
منداڵێکی تەمەن 6 ساڵ لە زێی گەورە خنکا. بەرگریی شارستانیی خەبات دەڵێت: هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
حیزبی سیادە، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی لە ئەندامێتیی حیزبەکەی دوورخستەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، سەرکردەیەکی "مەترسیداری" داعش لەلایەن هەواڵگریی سەربازیی ئەنبارەوە دەستگیرکراوە.
حکومەتی عێراق بازنەی سوودمەندبووانی یەکەی نیشتەجێبوون فراوانتر دەکات. گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت: 20 چینی کۆمەڵگە سوودمەند دەبن و 50٪ـی پارەکەش لەسەر حکومەت دەبێت.
حکومەتی عێراق کار بۆ تووندوتۆڵکردنی سنوورەکانی دەکات و گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت، "2201 بنکە و تاوەری چاودێریمان لە سنوورەکان داناون".
کۆتایی ئەم ساڵ بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق دیاریکراوە. گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، 140 هەزار کارمەند بۆ ئەنجامدانی ئامادە دەکرێن
هێڵى ئاسمانیی عێراقى لە هەوڵی فراوانکردنی گەشتەکانیدایە. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، کار بۆ هەڵگرتنی سزاکانی ئەورووپا دەکەن.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا کۆمپانیایەک لە دروستکردنی شکستی هێنا؛ سندووقی قەرزی سعودی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار جێبەجێ دەکات.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەست دەکات بە قۆناخی دووەمی تۆمارکردنی ناوی کرێکاران لە بیمەی تەندروستی، لەو قۆناخەشدا نزیکەی 252 هەزار کرێکار بیمەیان بۆ دەکرێت.
ئەندامێکی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، تاوەکو ئەو دابەشکارییەی لە پۆستە کارگێڕییەکان کراوە هەڵنەوەشێتەوە، ئامادەی هیچ دانیشتن و گفتوگۆیەک نابن. لایەنی بەرامبەریش ئەو داواکارییە رەتدەکەنەوە.
پەیامنێری رووداو لە بەغدا لە باسی هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کرد، وەزیری دارایی بە ئەندامانی لیژنەکەی گوتووە کە "تەندروستیم باش نییە" و ناتوانێت بەشداربێت.
ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، نزیکەی 300 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی پشتێنەی سەوزی شارەکانی عێراق تەرخانکراوە، بەڵام یەک داریش بە سەوزی نەماوەتەوە.
نزیکەی 5 ملیۆن زیارەتکار لە ئێران و پاکستانەوە بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن روو لە کەربەلا دەکەن و وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ئامادەباشی وڵاتەکەی بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران نیشاندا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری چالاکییەکانی وەزارەتەکەی لە پڕۆسەی بنبڕکردنی تاوانی رێکخراو بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵ بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئاماری وەزارەتەکە، ژمارەی تاوان بەراورد بە 6 مانگی سەرەتای پار 23% زیادی کردووە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری شاری بەغدا، ژمارەیەک داواکراویان دەستگیر کردووە، هەروەها دەستیان بەسەر چەندین تەقەمەنی و کەرەستەی تەقینەوەدا گرتووە
سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خەڵکی شنگال دەرکرد و رایگەیاند، سەرجەم ئەو خێزانانەی خانووەکانیان رووخاوە قەرەبوو دەکرێنەوە و شارەکەش ئاوەدان دەکەنەوە.
دادگەی باڵای فیدراڵی سکاڵایەکی رەتکردەوە کە تایبەت بوو بە پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق. دادگەکە دەڵێت سکاڵاکە لە تایبەتمەندیی ئەواندا نییە.
بەڕێوەبەری گشتیی نوێی گومرگ و جێگرەکەی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوون.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە رووداوی راگەیاند، بلینکن داوای لە سوودانی کردووە، لە هاوسەنگ راگرتنی دۆخی ناوچەکە رۆڵی هەبێت.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هێزە نایاساییەکان رێگری لە شنگالییەکان دەکەن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و هیچ خزمەتگوزارییەکیشیان پێشکێش ناکەن.
حکومەتی عێراق پلانی پێنج ساڵەی گەشەپێدانی نیشتمانی راگەیاند. گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان دەڵێت: بەم پلانە رێژەی بێکاری بۆ نزیکەی لە 10٪ کەمدەکەینەوە و گەشەی ئابووریی عێراقیش بەرز دەکەینەوە.
لە شەوی رابردووەوە، ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکانی ناحیەی سکتانی سەر بە قەزای کۆیە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە. بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت: ئاگرەکە لە ناوچەیەکی شاخاویی سەختدایە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستیان پێناگات.
گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق رایگەیاند، لە کۆی نزیکەی 300 کارگە کە لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق تۆمارکراون، 104 لەو کارگانە بڕیاری داخستنیان دراوە.
لە پێنج پارێزگای عێراق تیشکی سەروو وەنەوشەیی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و کەشناسیی عێراق داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، کڵاو، چاویلکە و چەتر بەکاربهێنن.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پێویستە شنگال بە دەست خەڵکەکەیەوە بێت و رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت.
پۆلیسی بابل لە ئۆپەراسیۆنێکدا 10 کەسی دەستگیر کرد؛ بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی بابل دەڵێت، ئەو کەسانە لە شەقامی پزیشکانی شارەکە کاریان کردووە و کاریان بۆ چەند پزیشکێکی تایبەت کردووە
بەلەمێک لە قەزای خەبات بە خێراییەکی زۆر لە هاونیشتمانییەک دەدات و دەخنکێت. لە گوندێکی سەر بە هەریریش تەرمی هاونیشتمانییەک بە خنکاوی دەدۆزرێتەوە
لە کۆی 119 گۆڕی بەکۆمەڵ لە سنووری شنگال تەنیا 50یان هەڵدراونەتەوە. بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئیزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان دەڵێت، راگرتنی کارەکانی یونیتاد پڕۆسەکەی خاو کردووەتەوە
وەزارەتەکە دەڵێت، هەلی کار بۆ کەسانی نیڤشکانیش دەدۆزینەوە و دەڕەخسێنین
مانگی سووری عێراقی بە هاوکاریی خاچی سووری نێودەوڵەتی، مانگی سوور و خاچی سووری سویدی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، دەستی کردووە بە پڕۆژەی کشتوکاڵی زیرەک بۆ چاندنی جۆرە گیایەک کە بۆ "ئالیکی ئاژەڵ" بەکاردێت و بە "حەشیشی سوودانی" ناسراوە.
ئەم ساڵ 600 کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەنجامدانی تاوانی ئەلیکترۆنی لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە دەستگیرکراون. گوتەبێژی دەزگاکە دەڵێت، ژنان قوربانی یەکەمن
بەرپرسێکی حەشدی شەعبی دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی باسی بەئامانجگرتنی کۆگەی چەک دەکەن، دوورن لە راستییەوە و هێرشەکەی بابل بەشی پزیشکیی سەربازیی دەستەکەیانی پێکاوە
ئەم ساڵ تووندوتیژی دژی ژنان لە عێراق کەمی کردووە، بەڵام تووندوتیژی دژی پیاوان زیادی کردووە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 300 هەزار کرێکار دەستبەری کاریان بۆ کراوە و بەپێی یاسا مافیان پارێزراوە. سەندیکاکانی کرێکارانی عێراقیش وەزارەتەکان بە کارئاسانیکردن بۆ هاتنی کرێکاری بیانی تۆمەتبار دەکات.