کۆمیسیۆن: دوو کامێرا لە وێستگەکان و چواریش لە ناوەندەکان دادەنرێن

29-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
بۆ هەر ناوەندێکی دەنگدان، چوار کامێرا و هەر وێستگەیەکیش دوو کامێرایان تێدا دادەنرێت، کە تۆماری رۆژی دەنگدان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2024، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "لە سەرجەم وێستگە و ناوەندەکانی دەنگدان کامێرای چاودێری دادەنرێت، کە میمۆرییەک بە هاردی کامێراکان پەیوەست دەکرێت و تۆماری تەواوی رۆژی دەنگدانی تێدا هەڵدەگیرێت."
 
گوتیشی، "لە نێو هەر وێستگەیەک دوو کامێرا و بۆ هەر ناوەندێکیش چوار کامێرا دادەنرێن، کامێرای ناوەندەکان دووانیان لە بەشی دەرەوە و دووانەکەی دیکەش لە ژوورەوە دەبن."
 
سەبارەت بە ناردنی راستەوخۆی تۆماری رۆژی دەنگدان و چاودێریکردنی لە بەغدا، عیماد جەمیل دەڵێت "هیچکام لە کامێراکان پەیوەست بە بەغداوە ناکرێن، بەڵکو تەنیا تۆماری رۆژی دەنگدان دەکەن، چونکە نزیکەی 1500 بنکە و دەیان ناوەندمان هەیە، ئەوە کارێکی مەحاڵ دەبێت، چاودێری ئەو هەموو بنکە و ناوەندە بکرێت لە یەک کاتدا، ئەو تۆمارانە کاتێک تەماشا دەکرێنەوە، کە سکاڵا لەسەر بنکەیەک یان ناوەندێک هەبێت."
 
18ـی مانگی 10ـی ئەم ساڵ، دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و 20ـی هەمان مانگ دەنگدانی گشتی.
 
دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، کە دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 ـیان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن.
 
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 1431 بنکەی دەنگدان دەبن؛ 1266ـیان بنکەی دەنگدانی گشتی و 165ـیان بنکەی دەنگدانی تایبەتن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو دوو منداڵەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا چییان بە باوکیان گوت؟

دوو منداڵ کە خوشکی یەکدی بوون، بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکان؛ ژووری نووستنی منداڵەکان ئەوەندەی دووکەڵ رەشی کردووە، ئەوەندە ئاگر نەیسووتاندووە