ئەم زستانە دیالە نزیکەی 70 هەزار تۆن بەرهەمی مزرەمەنیی هەبووە

22-03-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پرتەقاڵی بەعقوبەی دیالە لە عێراق بەنێوبانگە. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی دیالە، ئەم ساڵ نزیکەی 70 هەزار تۆن بەرهەمی مزرەمەنیی زستانەیان هەبووە، زۆربەی پرتەقاڵ بووە، کە بەراورد بە پار زیاتر لە 30 هەزار تۆن زیادی کردووە.
 
ئەمڕۆ شەممە 22ی ئاداری 2025 محەممەد دلێمی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم ساڵ بەرهەمی مزرەمەنیی زستانەی پارێزگاکەمان بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک کە تاوەکو ئێستا نزیکەی 70 هەزار تۆن بەرهەممان هەبووە، کە زۆربەی پرتەقاڵە."
 
محەممەد دلێمی دەڵێت، لە وەرزی زستانی 2022 - 2023 بەرهەمی مزرەمەنیی پارێزگاکە نزیکەی 33 هەزار تۆن بوو، لە 2023 - 2024 بەرزبووەتەوە بۆ 43 هەزار تۆن.
 
دیارترین بەرهەمە مزرەمەنییەکانی دیالە پرتەقاڵ، لالەنگی، لیمۆ، نارنج و سندییە.
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی دیالە، پرتەقاڵی بەعقوبە زۆرترین خواستی لەسەرە، کە بەشێکی زۆری بۆ پارێزگاکانی خوارووی عێراق دەنێردرێت و بەشێکیشی دەگاتە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
 
لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەرهەمی پارێزگاکە، محەممەد دلێمی گوتی، "ئاسانکارییەکانی حکومەت بۆ باخەوانان و پێدانی قەرز و سولفە وایکردووە خەڵکێکی زۆر روو بکەنە کاری کشتوکاڵی؛ بەڵام پێویستیمان بە هاوکاریی زیاتری حکومەتە بۆ بەرزکردنەوەی زیاتری بەرهەم."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چاورچێوەی هاوئاهەنگی

شیعەکان دەستبەردارى هەموارى یاسای هەڵبژاردن دەبن و بە فرەلیستى بەشداردەبن

پێکهێنەرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لەسەر هەمووارى یاسای هەڵبژاردن نەگەیشتنە رێککەوتن. بۆیە یاساکە وەک خۆى دەمێنێتەوە. لایەنە شیعەکان بە سێ بۆ چوار هاوپەیمانى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانی داهاتوودا بەشداری دەکەن کە رێکارەکانى لە مانگى نیسانەوە دەستپێدەکەن.