کۆمیسیۆن: شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نابێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تادێت زیاتر دەبن. کۆمیسیۆن دەڵێت: ئەو رووداوانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن، هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نابێت.
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2024) جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کۆمیسیۆن زۆربەی ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکردووە و، تاوەکو ئێستا هیچ کێشە و گرفتێک بۆ کارەکانی کۆمیسیۆن دروست نەبووە."
 
دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا لە شەوی هەینیی رابردوو لەلایەن ئیسرائیلەوە، شەڕ و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر بوون، بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو کارەش، خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق کران و حکومەتی عێراقیش سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، "ئەو رووداو و ئاڵۆزییانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەدا روودەدەن، هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن نابێت و هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت."
 
رۆژی چوارشەممە، 26-06-2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە.
 
لە مەرسوومەکەدا جگە لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن، ئەوەی تێدا باسکراوە؛ دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بکەن بۆ جێبەجێکردنی مەرسوومەکە.
  
جگە لە لایەنە سیاسییەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەورووپا و ژمارەیەک وڵات پێشوازییان لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن کرد.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زانکۆی سلێمانی

خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دواخراوە؛ ئەمە هۆکارەکەیە

بڕیار بوو دوێنێ وەرزی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە زانکۆی سلێمانی دەستپێبکات، بەڵام سەرۆکایەتیی زانکۆکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن ‌و پاككردنەوەی بەشە نێوخۆییەكان دەوامی خوێندنی زانكۆ دوادەخرێت."