لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری رانیە کەسێک گیانی لەدەستدا

09-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری رانیە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختیی بریندار بوو.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2024، عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، لە گوندی کڵاوسوران لە رێگەی نێوان کۆیە – رانیە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکەش بە سەختیی بریندار بووە".
 
گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە گوتی: "سەگێک هاتووەتە سەر رێگە، شۆفێرەکە ویستوویەتی خۆی لێ لابدات بۆ ئەوەی لێینەدات؛ بەڵام کۆنتڕۆڵی لەدەست دەرچووە و بەهۆیەوە وەرگەڕاوە".
 
دوای رووداوەکە تەرمی شۆفێرەکە براوەتە دادپزیشکی سلێمانی، بریندارەکەش بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کرێکاری بیانی لە کێڵگەیەکی نەوت

سەندیکای کرێکاران: پێویستە هاتنی کرێکاری بیانی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەخە بکرێت

سەرۆکی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکاران دەڵێت، چینی کرێکاران بەهۆی کرێکاری بیانییەوە پەراوێز خراون، پێویستە هاتنی کرێکاری بیانی بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی پێویست بێت، نەک بەبێ سانسۆر