گوتەبێژی کۆمیسیۆن: زیاتر لە 110 هەزار کارت وەرنەگیراونەتەوە و ئەمڕۆش دوا وادەیە

15-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: زیاتر لە 110 هەزار کارتی بایۆمەتری وەرنەگیراونەتەوە، ئەمڕۆش لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی کۆمیسیۆن، وادەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریش کۆتایی دێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "110 هەزار کارتی بایۆمەتری لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ماون کە وەرنەگیراونەتەوە، ئەمڕۆش کاژێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆ؛ لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمیی کۆمیسیۆن، وادەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریش کۆتایی دێت."
 
ئەیسەر یاسین دەڵێت: "تاوەکو ئەمڕۆ لە هەولێر 989 هەزار و 820 کارت دابەشکراون، ژمارەی ئەو کارتانەش کە وەرنەگیراونەتەوە  25 هەزار و 846 کارتن؛ لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، یەک ملیۆن و 73 هەزار و 671 کارت دابەشکراون و 72 هەزار و 400 ماون؛ لە پارێزگای دهۆکیش 725 هەزار و 709 کارت دابەشکراون و 12 هەزار و 139 کارتیش ماون کە وەرنەگیراونەتەوە. ئەمەش بەو واتایەی 110 هەزار و 385 کارت لە هەرچوار پارێزگاکە ماون کە وەرنەگیراونەتەوە."
 
بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی سەر بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، دوا وادەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەترییە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو دوو منداڵەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا چییان بە باوکیان گوت؟

دوو منداڵ کە خوشکی یەکدی بوون، بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکان؛ ژووری نووستنی منداڵەکان ئەوەندەی دووکەڵ رەشی کردووە، ئەوەندە ئاگر نەیسووتاندووە