لە گۆڕستانێکی کەرکووک چەکدارێک دوو هاووڵاتی بریندار دەکات

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گۆڕستانی گەڕەکی پەنجەعەلیی کەرکووک، چەکدارێک تەقە لە دوو هاووڵاتی دەکات و برینداریان دەکات، دواتریش چەکدارەکە هەڵاتووە. گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، چەکدارەکە نەناسراوە و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 10ی کانوونی دووەمی 2025 عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی گەڕەکی پەنجەعەلیی کەرکووک، دوو کەس سەردانی گۆڕستانەکەیان کردبوو، لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێکرا و بریندار کران."
 
بە گوتەی عامر نووری، "دوو هاووڵاتییەکە عەرەبن. یەکێک لە بریندارەکان گولـلە بەر دەستی و ئەوی دیکەش بەر قاچی کەوتووە. ئێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت."
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد، "چەکدارەکە رایکردووە و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە. هێزەکانمان لە نەخۆشخانە گوتەیان لە بریندارەکان وەرگرتووە و دەڵێن، نازانین هۆکاری تەقە لێکردنمان چی بووە و تەقەکەرەکەش ناناسین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشمەرگەکە لەگەڵ منداڵەکانی قسە بۆ پەیامنێری رووداو دەکەن

دوو منداڵی پێشمەرگەیەک 'تووشی شێرپەنجە بوون' و سیانی دیکەش نیشانەکان لێیان دەرکەوتووە

نەخۆشییەکی کوشندە یەخەی ماڵێکی گوندێکی دوورەدەستی سنووری هەریری گرتووە؛ مەجلیس و قسەی باوک لەگەڵ منداڵەکانی هەر باسی نەخۆشی و چارەسەرە. ئەو باوکە دوو لە منداڵەکانی هێزیان لەبەر بڕاوە و نیشانەکانی لە سێ منداڵی دیکەشی دەرکەوتوون