رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى 10 رۆژ وەکو مۆڵەت بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات هەژمار دەکات تاوەکو بۆ رۆژانی سەرژمێری بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ هەینی 15ی تشرینی دووەمی 2024 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیێندراوێکی سەبارەت بە سەرژمێری بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، "بە مەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان، بڕیارمان دا بە رێگەپێدان بە خوێندکار/ قوتابییانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ 10 رۆژ."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، "لە رێککەوتی 16 تاوەکو 26ی ئەم مانگە، بە ماوەی مانەوە بۆ ئەو خوێندکارانە هەژمار دەکرێت."
قۆناخی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان بۆ سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتووە و بڕیارە سەرژمێریی گشتی لە 20 و 21ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ