گوتەبێژی کۆمیسیۆن: تەماشای کامێراکان دەکەینەوە و هەرکەس پێشێلکاری کردبێت سزا دەدرێت

18-10-2024
مالیک محەممەد
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: نوێنەری حیزبەکان لە سەرجەم ناوەند و بنکەکاندا هەن و دەتوانن سکاڵا لەسەر هەر پێشێلکارییەک تۆماربکەن، هەرکەسێکیش هۆکاری دروستبوونی پێشێلکاری بێت سزای یاسایی دەدرێت.
 
ئەمڕۆ هەینی، 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دەنگدانی تایبەت بە شێوەیەکی باش و ئاسان لە 165 ناوەند و 749 وێستگەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت، کە نزیکەی 216 هەزار کارمەندی ئەمنیی تێیدا بەشدارن و 8 ناوەندیش لە پارێزگاکانی عێراق کراونەتەوە، سەبارەت بە پێشێلکارییەکانیش؛ نوێنەری حیزبەکان لە سەرجەم ناوەند و بنکەکاندا هەن و دەتوانن سکاڵا لەسەر هەر پێشێلکارییەک تۆماربکەن، چاودێرانیش راپۆرتی خۆیان بەرزدەکەنەوە لەسەر ئەو بابەتانە."
 
گوتیشی، "تاوەکو ئێستا پڕۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت، هەر پێشێلکارییەکیش رووبدات ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رێکاری یاسایی خۆی دەگرێتەبەر و چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکرێت لەو بابەتەدا."
 
سەبارەت بە ئەرکی چاودێران، جومانە غەلای ئاماژەی بەوەکرد، "چاودێران ناتوانن سکاڵا تۆماربکەن، بەڵام دەتوانن راپۆرتی خۆیان پێشکێش بکەن و دواتر ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکات و رێکاری یاسایی بەرامبەر پێشێلکاران دەگرێتەبەر."
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەش کرد، "هەمیشە لە هەڵبژاردنەکان وێنە و ڤیدیۆی کۆن لە سۆشیاڵ میدیا بڵاودەکرێنەوە بۆ دروستکردنی گوومان و کێشە و گرفت لە پڕۆسەکەدا، ئێمە لەرێگەی کامێراکانەوە کە لە بنکە و ناوەندەکاندا دامانناون، پێداچوونەوە بەو شوێنانە دەکەین کە پێشێلکارییان تێداکراوە و تەماشای دیمەنەکان دەکرێتەوە، هۆشداری تووند دەدەینە دەنگدەر و کارمەندانی بنکەکان کەوا هەرکەسێک لەو پێشێلکارییانەدا بەشداربووبێت یان هۆکار بووبێت بۆ روودانی، رێکاری یاسایی تووندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و دەدرێتە دادگەی پەیوەندیدار بەو بابەتە."
 
کاژێر 07:00ـی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تاوەکو کاژێر 18:00 بەردەوام بێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو دوو منداڵەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا

ئەو دوو منداڵەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا چییان بە باوکیان گوت؟

دوو منداڵ کە خوشکی یەکدی بوون، بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکان؛ ژووری نووستنی منداڵەکان ئەوەندەی دووکەڵ رەشی کردووە، ئەوەندە ئاگر نەیسووتاندووە